نەمام بەسەر ماڵاندا دابەش دەکرێت

دووشەممە, 18 نوف 2019 – 15:47  ڕۆژنیوز ـ گەرمیان

ئەمڕۆ، فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ژمارەیەک نەمامی بە سەر ماڵانی سنوورەکەدا  دابەشکرد.

دورێد سەلیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان دەربارەی هەڵمەتەکەیان بە ڕۆژنیوزی وت: دوای ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی زانیمان ڕێژەی سەوزایی لە کفری وەک پێویست نییە، بڕیاری ئەوەماندا هەڵمەتێکی نەمام دابەشکردن بەسەر ماڵاندا ئەنجام بدەین.

له هەڵمەتەکەدا، نەمامی بەریی و بێ بەری و ئەو نەمامانەی بەرگەی گەرمایی ناوچەکە دەگرن دابەشکران.

س.ح

Leave A Reply