جەنگیز یازگی بە کەلهوڕیی گۆرانیی دەچڕێت
هونەرمەند جەنگیز یازگی، هەر جارە و بە چڕینی گۆرانییەک سنوورە دەستکردەکانی کوردستان دەبڕێت و ئەمجارەش چووە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرهەمێکی نوێی بە زاراوەی کەلهوڕیی بڵاوکردەوە.
“وارانێ شەو” ناوی نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی باکوری کوردستان ‘جەنگیز یازگی’ە، تێكسته‌كه‌ی لەلایەن سه‌عید عباده‌تیانه نووسراوە و دلێر گه‌مانگه‌ر-یش ئاوازی بۆ داناوە، هه‌روه‌ها ڕووزبێ موسلیح دابه‌شكاری موزیكی بۆ كردووه.
“وارانێ شەو” گۆرانییەکی کەلهوڕییە و جه‌نگیز ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی پێشكه‌شی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ‘ئازاد خانه‌قینی’ كردووه كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان له باشوری كوردستان و ساڵانی هه‌شتاكان چه‌ندین به‌رهه‌می شۆڕشگێڕیی ئافراندووه.
ده‌رباره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه جه‌نگیز یازگی دەڵێت، کە هەوڵ دەدات بە هەموو زاراوە کوردییەکان گۆرانیی بڵێت، ئەم گۆرانییەشی بە فۆرم و شێوازێکی نوێ وتووەتەوە.
جەنگیز یازگی، تا ئیستا بەشێوەزارەکانی ‘کرمانجی، زازاکیی، کوردیی ناوەڕاست’سۆرانیی’ و کەلهوڕیی’ گۆرانیی وتووە و بەرهەمەکانی بڵاوبوونەتەوە.
جەنگیز، دەڵێت:”هه‌وڵ ده‌ده‌م به هه‌موو زاراوه كوردییه‌كان گۆرانیی بڵێم، ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به هۆشمه‌ندییه‌كی كوردستانییه‌وه هه‌یه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه من به كاری موزیكه‌وه خه‌ریكم، پێشتر ته‌نیا به كورمانجی سترانم ده‌وت، به‌ڵام چه‌نده كوردستان و هونه‌ری كوردیم زیاتر ناسی، ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ موزیكی كوردی زیاتر تێكه‌ڵ بووم”.
ئامانجی سه‌ره‌كیی جه‌نگیز ئه‌وه‌یه له ڕێی هونه‌ره‌وه كوردی هه‌موو پارچه‌كان زیاتر له یه‌كتر نزیک بكاته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه دەڵێت:”هونه‌ر و فۆلكلۆری كوردی له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و تایبه‌ته، به‌ڵام به‌هۆی سنووری ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر هونه‌رمه‌ندانی كورد بێ‌ئاگان له‌م ده‌وڵه‌مه‌ندییه. پێویسته كوردان ئه‌م سنوورانه له‌نێوان خۆیان لاببه‌ن و زیاتر تێكه‌ڵی یه‌كتر بن”.
جەنگیز یازگی، ده‌رباره‌ی پێشكه‌شكردنی بەرهەمەکەی به هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئازاد خانه‌قینی، دەڵێت:”ئازاد خانه‌قینی كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر هێژا و قه‌درگرانه، ئه‌و نه‌ک ته‌نیا هونه‌رمه‌ند بوو، به‌ڵكو شۆڕشگێڕێكی كوردستانیش بوو. چه‌ندین ساڵ خاكی كوردستانی له‌ڕێی شۆڕش و هونه‌ره‌وه پاراستووه، كاتێک به هونه‌ر و ژیانی ئاشنا بووم، كاریگه‌ریی لەسەر دروستکردم، ژیانی ئه‌و نموونه‌یه‌كی جوانە بۆ ئێمه، منیش ویستم له ڕێی ئه‌م گۆرانییەوە یادی بكه‌مه‌وه”.
هونه‌رمه‌ند جه‌نگیز یازگی خه‌ڵكی شاری سێرت-ی باكوری كوردستانه، به‌هۆی بارودۆخی سیاسییه‌وه خانەوادەکەی به‌ر له ٢٠ ساڵ ناچاربوون به‌ره‌و ئیسته‌نبووڵ كۆچ بكه‌ن. سه‌ره‌تا به فێربوونی گیتار ده‌ستی به كاری موزیكی كردووه و له كۆڵانه‌كانی ئیسته‌نبوڵ و گه‌وره‌شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا گۆرانی كوردی وتووه. ئه‌و ده‌ڵێت، “وه‌ک هه‌ڵوێستێک دژی قه‌ده‌غه‌بوونی زمانی كوردی، به كوردیی ده‌ستم به گۆرانی وتن كرد”.
جه‌نگیز یازگی پاش ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠١٦ به‌شداریی له بەرنامەی ‘كوردئایدڵ’ كرد، له‌نێو كوردانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ناسرا. له‌و كاته‌وه چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری و كۆنسێرتی له باشور و باكوری كوردستان، توركیا و هه‌نده‌ران ساز كردووه.
ش.ف
Comments are closed.