زنجیرەی ١ـی پڕۆژەی کتێبی گیرفان بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

بە دەستپێشخەریی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنج، زنجیرەی ١ـی پڕۆژەی گیرفان، کە لە چەند نامیلەکەیەک پێکدێت بڵاوکرایەوە، کە بەشێکە لە شرۆڤە و دیدگاکانی ڕێبەر ئۆجالان لەبارەی گەنجان، لە ئێستاشدا لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستاندا بەردەستە.

نامیلکەی “گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە” کە زنجیرەی ١ـمی پڕۆژەی کتێبی گیرفانە لە ئامادەکردنی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بڵاوکرایەوە.

زنجیرەی ١ـی پڕۆژەکە، نامیلکەیەکە بە ناوی ” گەنجی ئازاد، حەقیقەتی ژیانی ئازادە”، ناوەڕۆکی نامیلەکەکە هەڵسەنگاندنەکانى ڕێبەر ئۆجالان دەربارەی گەنجان، پەیامی ڕێبەر ئۆجالان، بەرپرسیارێتی ژنانی گەنج، پرسی گەنج لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئۆجالان پێکدێت.

هەروەها لەم نامیلکەیەکەدا، جگە لە تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئۆجالان، بابەتێکی دیکەش لە نامیلکەکە خراوەتەڕوو بە ناونیشانی هەڵسەنگاندن و شرۆڤەکانی دوران کاڵکان دەربارەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز.

لەناوەڕۆکی بەرهەمەکەدا خراوەتەڕوو، تەڤگەری ئاپۆچێتی وەک تەڤگەرێکی ڕۆشنبیریی و ئایدۆلۆژیی و هزریی گەنجان لەدایکبووە، ڕێبەر ئۆجالان وەک ڕێبەرێکی گەنجان هاتووەتە کایەوە، هەر بۆیە ئەرکی تەواوی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەرە خاوەندارێتیی لەم مێژووە بکەن و لە بەرامبەر پاکتاوکاریی و لەپێناو جیهانێکی باشتر و دادپەروەرانەتر تێبکۆشن.

پڕۆژەی گیرفان نوێترین بڵاوکراوەی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجە، کە بەشێک لە شرۆڤەی و دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە گەنجان خراوەتەڕوو.

ئەم پڕۆژەیە لە چەند نامیلکەیەک پێدێت و قەبارەی بچووکە، کە لە گیرفاندا جێی دەبێتەوە بۆیە ناوی پرۆژەکەش لەو مەبەستەوە وەرگیراوە.

لە ئێستادا ئەم بەرهەمە لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەستە.

ب. جـ

Comments are closed.