قائانی: ڕۆژە دژوارەکان چاوەڕێی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکان کە بە ‘فەرماندەکانی مقاومە’ (گروپە ملیشیاکانی گرێدراوی ئێران) ناویان دەبات، کۆبووەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، قائانی بە ئاماژەدان بە گڕگرتنی کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا لە بەندەرێکی ئەو وڵاتە، وتوویەتی: ئەم ڕووداوە وەڵامی تاوانەکانی ئەوانە کە بەدەستی کەسانی خۆیان کراوە، ئێستا ڕۆژی خۆشتانە، ڕۆژانی دژوار چاوەڕی ئێوە و ئیسرائیل دەکات.

لقائانی ڕاشیگەیاندووە: سوپای ئەمریکا هیلاک و ماندوو بووە، ئامێرە جەنگییەکانیشیان بوون بە ئاسنکوت.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە، کەشتییەکی گەورەی جەنگیی ئەمریکا بەناوی “یو ئێس ئێس بونهام ڕیچارد” لە بەندەری ‘سەن دیەگۆ‌ لە کەناراوەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا گڕیگرت، هێشتا هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لەو کەشتییە لەلایەن کاربەدەستانی ئەمریکاوە ئاشکرا نەکراوە.

س.ح

Comments are closed.