لەدوای مەندەلی و مونزریە، چەندین سنووری دیکە کۆنترۆڵ دەکرێن
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بەردەوامە لە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراق و بەڕێوەبردنیان لەلایەن دەسەڵاتی سەربازییەوە، بۆ ئەومەبەستەش پلانێکی تۆکمەی بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان داڕشتووه.
ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، پلانێكی تۆكمه داڕێژراوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌كان و دوای كۆنترۆڵكردنی دەروازەی مه‌نده‌لی و مونزریه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی کازمی، ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌سره ڕاسپێردراون كۆنترۆڵی ته‌واوی ده‌روازه‌ی شه‌لەمچه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌روازه‌ی سه‌فوان له‌گەڵ وڵاتی كوێت بكه‌ن.
هەروەها دەڵێت، ئامانجیان لەو کارە، كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه‌كان و پاراستنی سیسته‌می گومركی و سه‌پاندنی ئاسایش و جێ به‌جێ كردنی یاسایە له‌و ده‌روازانه.
بەیاننامەکە دەڵیت، هێزی ده‌ریاوانی ڕاسپێردراوە بۆ كۆنترۆڵی ده‌روازه ده‌ریاییە‌كانی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر لە باكور و ناوه‌ڕاست و باشور لەگەڵ به‌خشینی تەواوی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ سه‌پاندنی ئاسایش و جێبه‌جێكردنی یاسا له‌و ده‌روازانه‌دا.
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتیشیكرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كۆنترۆڵكردنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
س.ح
Comments are closed.