عێراق و ئوردن داوای کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکانی ناو عێراق دەکەن

شەممە, 18 ينا 2020 – 14:11  ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن بە سەردانێك گەیشتە عێراق و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی لە بەغدای پایتەخت کۆبوویەوە.

دوابەدوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە کردەوە.

لای خۆیەوە، محەمەد حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق هەموو جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراق ڕەتکردەوە کە ببێتەهۆی پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق.

حەکیم جەخی لەوەشکردەوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی وڵاتان لەسەر خاکی عێراق، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی بوو، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تێکچوونی ڕەوشی عێراق، دەبێتەهۆی تەشەنەکردنی گروپە تیرۆریستییەکان بەتایبەت داعش.

لە بەرامبەردا ئەیمەن سەفەدی رایگەیاند، بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و پارستنی دەستکەوتەکان و دوورخستنەوە دەتی پشێوی لە ناوچەکە، پەیامێکی لە پادشای ئوردنەوە پێیە بۆ سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار.

دووپاتیشکردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی ئاساییش و ئارامی عێراق.

س.ح

Leave A Reply