ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

-(تەڤگەری ئازادی و رژاک)  لە گوندی مارادۆی بناری قەندیل چالاكیی نەمامناشتن بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی ڕێبەر ئاپۆ. کاتژمێر ١٠:٠٠، بە ڤیدیۆ

-چالاکی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ١٢٨مین ڕۆژیدا بەردەوام دەکات.

-چالاکی مانگرتنی کەمپی شەهیدڕوستەم جوودی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لە ١٠٧مین ڕۆژیدا بەردەوامە.

-چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژیڕێکەوتنی پەدەکە و بەغدا و بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لەڕۆژی ١٢٣مینیدا بەردەوامە.

-نزیک بە ١٠ کەس لە دانیشتوانی گوند، هاتوون بۆ کاری هەرەوەزی ڕەزەکەی ماڵی ڕوقیە عەبدوڵا کە ئەویش هاوشانی پیاوەکان ئەرکێکی قورسی لە ئەستۆ گرتووە کە بریتییە لە ئامادەکردنی ژەمی خواردن بۆیان، تێکڕا لە خزم و دراوسێ و خەڵکی ئاوایی لاسێی بناری هەڵشۆ لەم وەرزەدا یارمەتی یەکتر دەدەن و بە هەروەزی کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.

-بە بۆنەی ۷۲مین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە گوندی دەرۆکۆتری بناری قەندیل ئاهەنگێکی جەماوەریی ساز دەکات.

-هەرچەندە لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە، بەڵام دەسەڵاتی سیاسی شارەکە بە دەست یەنەکە و پارێزگای سلێمانییەوەیە، ئەوەی تێبینی دەکرێت، فەرامۆشکردنی شارەکەیە لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەوە، هاوڵاتیانی شارەکە پێیانوایە لەنێوان ئیدارەی سلێمانی و هەولێردا بوونەتە قوربانی.

ئ.ئ

Comments are closed.