دەوڵەتی تورک نۆ ڕۆژ بە بەردەوامى کیمیابارانی تونێلەکانی بەرخۆدانی کرد

ناوەندی هەواڵەکان

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بۆ ماوەی نۆ ڕۆژی لەسەر یەک ٧١ جار تونێلەکانی بەرخۆدانی لە گردی ئێف ئێم لە زاپ کیمیاباران کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ANF، لە بارەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی لە دژی تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، زانیاریی نوێی خستووەتەڕوو.

ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، کە لە ٣٠ـی ئایار تا ٧ـی حوزەیران، سوپای داگیرکەری تورک، بە گازی کیمیایی ژەهراوی ٧١ جار هێرشی کردووەتە سەر تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی لە گردی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ.

ئاماژەیان بەوەشداوە، سوپای تورک بە پشتیوانی ناتۆ و پەدەکە بەردەوامە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی بۆ سەر باشوور و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، ئەم هێرشانە سێ ساڵ و چوار مانگی تێپەڕاندووە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاریش لەم پرۆسەیەدا لە ئاستێکی بەرزدا بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەدەبەن.

هەروەها ANF ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەوڵەتی داگیرکەری تورک، بە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، دەیەوێت گەریلاکان لەناو ببات، لە ناوچە داگیرکراوەکاندا هەرێمێکی ئەمنیی بۆ خۆی دروست بکات و دواتر بەرەو موسڵ-کەرکووک پێشڕەوی بکات، بۆ زیندووکردنەوە سنوورەکانی میساقی میللی کە ساڵانێکە بەرنامەی بۆ داڕشتووە، بۆ ئەوەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر بەغدا، بۆ ئەمەش هێرشە قورس و دڕندانەکانی لە مێژوودا ئەنجام دەدات.

ئاماری بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە گردی ئێف ئێم لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:

لە ٣٠ و ٣١ـی ئایار و ١ـی حوزەیران ٢١ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.

لە ٢ و ٣ـی حوزەیران ٢٧ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.

لە ٤ و ٥ـی حوزەیران ١٣ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.

لە ٦ـی حوزەیران حەوت بە گازی کیمیایی ژەهراوی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.

لە ٧ـی حوزەیران سێ جار بە گازی کیمیایی ژەهراوی تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ بۆردومان کران.

ب. جـ

Comments are closed.