ژنانی باشوور: دەوڵەتی تورک هەوڵی قڕکردنی سرووشتی کوردستان دەدات

ناوەندی هەواڵەکان

دەستپێشخەری ژنانی باشووری کوردستان لە دژی سووتاندنی سرووشتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕایانگەیاند، “هەوڵی قڕکردنی سرووشتی کوردستان و هەبوونی گەلی کورد دەدەن، بانگەوازیشیان کرد، خاوەنداریکردن لە سرووشتی کوردستان خاوەنداریکردنە لە هەبوونی خۆت.

دەستپێشخەری ژنانی باشووری کوردستان، پەیوەست بە کارەساتی ئاگرەکەی ئامەد و مێردین، ڕاگەیاندراوێکی نووسراویان بڵاو کردەوە.

لەسەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن: گەلێک خەمبارین کە ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بەسەر گەلەکەمان هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانییان و گەلانی کوردستان دەکەین و داواکاری لە خوای گەورە بە زووترین کات شیفای بریندارەکان بدات.

ئەوەشیان ڕاگەیاند، دەوڵەتی تورکی قڕکەر تەنها بە قڕکردنی کەلتوور و زمان و چاندەوە نەوەستاوە لەگەڵیدا قڕکردنی سرووشتیش بەڕێوە دەبات لە کوردستاندا شتێک نییە بەناوی کارەساتی سرووشتیی کارەساتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر هەیە، چ بە بڕینەوەی دارەکانی کوردستان چ بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قەدەغەکراو، کە وادەکات خاکی کوردستان بێ بەرهەم بکات چ بە بۆمببارانکردنی چیاکانی کوردستان و گوندنشینان سرووشتی ناوچەکە دەشێوێنێت ئێستاش هەستاوە بە سووتاندنی سرووشتی جوانی کوردستان ئەمەش بە سیاسەتێکى بەرنامە بۆ داڕێژراو بەڕێوە دەبات.

 هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستاندا هەستاوە بە سووتاندنی دارستانەکانی کوردستان ئەم سیاسەتی قڕکردنە بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی ١٤ کەس و برینداربوونی خەڵکی ناوچەکە، هەر تاکێکی کورد دەست لە ناو دەست ڕووبەڕووی ئەم قڕکردنە بوونەوە ئەمەش ڕێگری کرد لەوەی کارەساتەکە لەوە گەورەتر نەبێت پێویستە ئەم هەڵوێستەی گەلەکەمان بەرز بنرخێنین.

لە کۆتاییشدا ڕایانگەیاندووە، بە گەلەکەمان دەڵێین کە دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە هیچ شێوەیەک یارمەتی گەلی کورد نادات بە پێچەوانەوە هەوڵی زیاتر ئەدات بۆ قڕکردنی سرووشتی کوردستان بە تەواوی بووەتە دوژمنی سرووشت و گەلی کورد لەبەر ئەوە پێویستە گەلەکەمان بە تەواوی خۆی ڕێک بخات بەرامبەر دەوڵەتی تورکی قڕکەر لێپرسینەوە لەم دەوڵەت و دەسەڵاتە بکات.

ب.گ

Comments are closed.