ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

-کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی دکتۆر غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی ئەو هێرشەی كرایە سەری، لە نووسینگەی سلێمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێکدەخات، کاتژمێر ١١:٠٠، بەڤیدیۆ

-کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ( حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان) لەبارەی بەتایبەتیكردن و هەراجكردنی كەرتی گشتی و كارەبا و باروژیانی هاوڵاتییان لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان لە هەولێر کاتژمێر ١١:٣٠ بەڕێوە دەچیت، بە ڤیدیۆ

– بەشێک لە دانیشتوانی گوندی قەمتەران خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن بەهۆی خراپی ڕێگاوبان و نەبونی خزمەتگوزاری، کاتژمێر ١٠:٠٠، بەڤیدیۆ

-چالاکی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ١٣١مین ڕۆژیدا بەردەوام دەکات.

-چالاکی مانگرتنی کەمپی شەهیدڕوستەم جوودی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لە ١١٠مین ڕۆژیدا بەردەوامە.

-چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژیڕێکەوتنی پەدەکە و بەغدا و بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لەڕۆژی ١٢٦مینیدا بەردەوامە.

-لێپرسراوی نەخۆشییە گواستراوەکان، باس لە جۆر و هۆکارەکانی سەرهەڵدانی نەخۆشییە گواستراوەکان دەکات، بەشێکی هۆکارەکانیش بۆ پیسبوونی ژینگە دەگەڕێنێتەوە.

-بیانووی نەبوونی بودجە خەریکە شوێنەوارەکانی باشووری کوردستان لەناودەبات، کۆیە یەکێک لەو ناوچانەیە دەوڵەمەندە بە شوێنەوار و کەلەپوور و مێژووی کورد، بەڵام پشتگوێخستنی خەریکە لەناوی دەبات، مێژوو ناسان هۆشداری دەدەن و بەرپرسانیش داوای هاوکاری لە ڕێکخراوەکانی دەرەوە دەکەن!.

-ژنێک دەڵێت، “سەرۆک ئاپۆ توانی ژنان بکاتە خاوەن ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان، گرنگە ژنانیش دژی گۆشەگیریی هەستنە سەرپێ”، هاوڵاتییەکیش وتی، “ئازادبوونی ڕێبەر ئاپۆ واتا ئازادیی مرۆڤایەتی”، یەکێکی دیکەش وەها بۆچوونی دەخاتەڕوو: چالاکییەکان دژی دەوڵەتی تورک بە یەکدەنگی کاریگەریی دەبێت.

ئ.ئ

Comments are closed.