ڕۆژەڤی ئەمڕۆ

 

-لە سلێمانی  پارێزەر و یاساناس و ڕێکخراوکانی کۆمەڵگای مەدەنی، لەبارەی چارەنووسی سزادراوانی بادینان لە باخی گشتی گردبوونەوەیەک دەکەن، کاتژمێر ١٤:٠٠، بە ڤیدیۆ

-لە لایەن کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال لە شارەدێی نەجول لە گەرمیان ، بە ڕێوڕەسمێک یادی کارەستای ئەنفال دەکرێتەوە، کاتژمێر ١٥:٣٠، بە ڤیدیۆ

-هونەرمەند تارا ڕەسوڵ، بۆ دڵخۆشكردنی هاوڵاتییان، لەسەر شەقام و لەناو بازاڕی كۆیە، چەند گۆرانییەك پێشکەش دەکات، کاتژمێر ١٦:٠٠، بەڤیدیۆ

-چالاکی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا لە ١٣٢مین ڕۆژیدا بەردەوام دەکات.

-چالاکی مانگرتنی کەمپی شەهیدڕوستەم جوودی بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان لە ١١١مین ڕۆژیدا بەردەوامە.

-چالاکی ئیشکگرتنی خەڵکی شەنگال لە دژیڕێکەوتنی پەدەکە و بەغدا و بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لەڕۆژی ١٢٧مینیدا بەردەوامە.

-زۆری بەرهەم و هەرزانی لە نرخدا، نەبووەتە هۆکارێک بۆ بوژاندنەوەی فێستیڤاڵی بەهارەی سلێمانی، بەڵام هەلی بۆ ژنان ڕەخساندووە هاوشانی پیاوان پشت بە توانای خۆیان ببەستن.

-هاوڵاتیان داوادەکەن، ڕای گشتیی دژ بە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان بجوڵێندرێت و وڵاتانی جیهان بێنە دەنگ.

-شارەزایانی بواری ژینگە، هۆشداری دەدەن لە وشکبوونی ڕووباری سیروان و سەرهەڵدانی قەیرانی بێئاوی لە گەرمیان و پارێزگای دیالە، ژینگە پارێزێکیش بەشێک لە کێشەکە بۆ زیادبوونی کارگەکانی چه‌و و لم لەسەر ڕووبارەکە دەگەڕێنێتەوە.

-لە بازاڕەكانی هەولێر سەدان كەس لەپێناو قوتی ژیاندا بەرلەهەڵهاتنی تیشكی خۆر تا ئێوارانێكی درەنگ بەهەموو هێزیانەوە پاڵ بە عارەبانەكانیانەوە دەنێن،تێیاندایە تەمەنی هەڵکشاوە و ناچاری و خراپی سیستم وایلێکردووە بەردەوامبێت، بەگشتی هەولێر بۆ بەشێکی کەم بەهەشتە و بەشێکیش دۆزەخ.

ئ.ئ

Comments are closed.