تەڤگەری ئازادیی پشتیوانی خۆی بۆ چەند كاندیدێكی هەڵبژاردنی عێراق ڕاگەیاند

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ چەند كاندیدێك لە بازنەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوەكردووە، لەسەر بنەمای قبوڵكردنی پرۆژەی تەڤگەری ئازادیی، پشتیوانی لەو كاندیدانە دەكەن و بانگەوازیی لە ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان دەكەن، بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و ئەو مافەی خۆیان بەكاربهێنن.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەسەر كاندیدەكان ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، لە چەند بازنە و ناوچەیەک پشتگیریی کاندیدی جیاجیامان کردووە و دەکەین بەتایبەتی لەسەر بنەمای قبوڵ کردنی پڕۆژەی تەڤگەری ئازادیی، کە پێش ماوەیەک ڕامانگەیاند و بەشێک لەو کاندیدە سەربەخۆ و تەنانەت حیزبیانەش بە خۆشحاڵیەوە قبوڵیان کردووە و بەڵێنیان داوە لە پێناو بەرژەوەندیە گشتیەکاندا کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە و پڕۆژەکانی دیکەی تەڤگەریش بکەن.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: لە بازنەی (١)ی کەرکوک پارێزەر شیرین عبداللە محمد باوایی بە ژمارە ٣٣ و لە بازنەی (٢)ی سلێمانی ڕوناک مجید سەعاتچی بە ژمارە ٢٤ و لە بازنەی (٤) دەڤەری ڕاپەڕین (پشدەر و بیتوێن) محمد حەسەن حەمەد بە ژمارە ٢٩ و لە بازنەی(٥) گەرمیان، یوسرا ڕەجەب بە ژمارە ٢٣ پاڵێوراو و بژاردەی ئێمەیە.

سەبارەت بە بازنەكانی تر ئەوەخراوەتەڕوو، لە بازنەیەکی ھەولێر کاندیدی سەربەخۆی ئاشوری ھیلان عیسی کریم اسحق ژمارە ١٤٧ کە لەھەموو عێراقەوە ئەتوانرێت دەنگی پێ بدرێت پشتگیری دەکەین، لە بازنەیەکی دھۆک پشتگیری کاندیدی سەربەخۆی ئاشوری صباح نمرود ججو بە ژمارە ١٣٧ و لە بازنەی ٣ لە دھۆک پشتگیری ئیمان عبدالرزاق محمد دەکەین.

هەروەها، لە بازنەی (٢) کەرکوک دکتۆر گەیلان قادر، تاکە پاڵێوراوی کوردە کە دژی پیلانی داگیرکاران و ھاوکارەکانیانە، بۆیە بژاردەکەمان لەو چوارچێوەیەدایە بۆ بەرژەوەندی ھەموانو، لە بازنەی (١)ی ھەولێر فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی و لە بازنەی (٣)ی ھەولێر کۆیە پشتگیری ھەرێم کەمال دەکەین بە ژمارە٢٠.

لەبارەی دوو بازنەی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، لە بازنەی ٣ی سلێمانی پارێزگای ھەڵەبجە و شارەزور پشتگیریی چرۆ حەمە شەریف دەکەن، لە بازنەی یەکی سلێمانی دەنگ بە دکتۆرە نەرمین معروف دەدەین لەسەر ھەمان بنەمای کێبڕکێ و تواناکانی خودی خاتوو نەرمین.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا، تەڤگەری ئازادی بانگەوازی لە ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان دەکات، ئەو مافە دەستوریەی خۆیان بە کار بھێنن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامدەدرێت، بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردن، عێراق بەسەر ٨٣ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشكراوە و شێوازی هەڵبژاردنەكە دەنگدانی ڕاستەوخۆ و تاك كاندیدییە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکان

لای ھەموان ئاشکرایە کە بڕیارە لە بەرواری ١٠/١٠ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، ھەڵبەتە ئاشکراشە کە یاسای نوێ گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و تا ڕادەیەک پێویستی بە ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی و پێکەوەییە، چونکە بە جۆرێک ئەم یاسایە ورد کراوەتەوە ئەگەر بەو جۆرە نەبێت کەم ھێز دەتوانێت قازانج بکات و بتوانێت سود لە ھەموو دەنگدەرەکانی وەربگرێت، لە پەڕاوێزی ئەمەدا دۆخێکی سیاسی ناھەموار ھاتۆتە پێشەوە و ھەڕەشە لە ھەموان دەکات بێ جیاوازی، بە داخەوە لە ناو پیلانگێڕی دوژمنان و نەیارانی ئازادیدا زۆر جار و بە ئێستاشەوە حیزبێکی کوردی کە پارتی دیموکراتی کوردستانە بووە بە کەواسوری بەرلەشکری داگیرکاران،

پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی سەدان ھەزار شەھید بەدەست ھاتون، نەک ھەر بەلایەوە گرنگ نیە بەڵکو ھەوڵی وێرانکردنی تەواوەتی دەدات تەنھا لە پێناو مانەوەیدا لە ھەرەمی دەسەڵات، لە ھەمان کاتدا  پارتی بەردەوام ڕێگر بووە لە دروستکردنی ھاوپەیمانی و پێکەوە کارکردنی ھێزە کوردیەکان بە تایبەتی ناوچە کێشە لەسەرەکان و لەئەگەری سەرکەوتنیدا پلانی مەترسیداری بۆ کەرکوک ھەیە کە جێبەجێکردنی ئەجێندای تورکیایە، ئەمانە و سیاسەتی کپ کردن و سزادانی دەنگی ئازاد لە سنورەکەیدا و ھەوڵدان بۆ بەرفراوانکردنی ئەو سنورە و بە ھەمان ئاڕاستە بردنی، لەگەڵ ئەوەی پشکی سەرەکی دەسەڵات و سەرۆک حکومەت و سەرۆک ھەرێمیش لە پشکی ئەوە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ دۆخی ھاوڵاتی ئەم ھەرێمە بەرەو خراپتر دەچێت و سی ساڵ تێدەپەڕێت ھێشتا سەرەتاییترین مافی ھاوڵاتی کە خزمەتگوزاریەکانی ئاو و کارەبا و دەنگ و ڕەنگی جیاواز و تەنانەت موچە و بژێوی ژیانیش نیە و گەرەنتی نەکراوە،

لە بەرامبەر ئەو سیاسەتە نا دیموکراتی و نانەتەوەییەدا

 ئێمە بە ھەستیاریەوە ھەڵوەستە و مامەڵە دەکەین بەتایبەت لە ھەڵبژاردنەکاندا

بێگومان تەڤگەری ئازادی وەکو بزوتنەوەیەکی سیاسی- کۆمەڵایەتی، ئۆپۆزسیۆنێکی ئەخلاقی- دیموکراتی، ھەمیشە بە خەمخۆریەوە مامەڵەی کردووە و دەکات، لە جێگەی خۆیدا ڕەخنە و ھەڵوێست و پێشنیار و پرۆژەی ھەیە و دەبێت، لەگەڵ ئەو پەڕی باوەڕبونماندا بە تێکۆشانی دیموکراتی لە پێناو ئازادی و خۆشگوزەرانی گەلەکەماندا ئامادەی ھەڵگرتنی ھەموو بەرپرسیارێتیەکین

سەبارەت بە ھەڵبژاردنەکانی ڕۆژانی داھاتوو ھەموو ھەوڵی خۆماندا لەگەڵ کۆی ھێز و لایەنە ئازادیخواز ەکان بەرەیەک دژ بە ھەوڵە داگیرکاریەکان و ھاوکارەکانیان دروست بکەین و پێکەوە خزمەت بکەین بە داخەوە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو، بۆیەش لە چەند بازنە و ناوچەیەک پشتگیری کاندیدی جیاجیامان کردووە و دەکەین بەتایبەتی لەسەر بنەمای قبوڵ کردنی پڕۆژەی تەڤگەری ئازادی کە پێش ماوەیەک ڕامانگەیاند و بەشێک لەو کاندیدە سەربەخۆ و تەنانەت حیزبیانەش بە خۆشحاڵیەوە قبوڵیان کردووە و بەڵێنیان داوە لە پێناو بەرژەوەندیە گشتیەکاندا کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە و پڕۆژەکانی دیکەی تەڤگەریش بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا

بەربژێری ئێمە لە سێ بازنەی پارێزگای سلێمانی و بازنەیەکی کەرکوک ھەیە

*لە بازنەی (١)ی کەرکوک پارێزەر شیرین عبداللە محمد باوایی بە ژمارە ٣٣ بژاردە و پاڵێوراوی ئێمەیە

*لە بازنەی (٢)ی سلێمانی ڕوناک مجید سەعاتچی بە ژمارە ٢٤ بژاردە و پاڵێوراوی ئێمەیە

*لە بازنەی (٤) دەڤەری ڕاپەڕین (پشدەر و بیتوێن)

محمد حەسەن حەمەد بە ژمارە ٢٩ بژاردە و پاڵێوراوی ئێمەیە

*لە بازنەی(٥) گەرمیان، یوسرا ڕەجەب بە ژمارە ٢٣ پاڵێوراو و بژاردەی ئێمەیە

لە ھەندێک شوێن وەکو پێکھاتە جیاوازەکان بڕیارمان داوە پشتیوانیان بین بە ھۆکاری ئەوەی لە ڕابردوودا ڕێگە نەدراوە پێکھاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەیان ھەبێت و پارتی بە تایبەتی ئەم چەواشەکاریەی کردووە، لە دھۆک و ھەولێر پشتگیری دوو کاندیدی ئاشوری (مەسیحی)دەکەین

واتا لە بازنەیەکی ھەولێر کاندیدی سەربەخۆی ئاشوری ھیلان عیسی کریم اسحق ژمارە ١٤٧ کە لەھەموو عێراقەوە ئەتوانرێت دەنگی پێ بدرێت پشتگیری دەکەین

لە بازنەیەکی دھۆک پشتگیری کاندیدی سەربەخۆی ئاشوری صباح نمرود ججو بە ژمارە ١٣٧ دەکەین

لە بازنەی ٣ لە دھۆک پشتگیری ئیمان عبدالرزاق محمد دەکەین

لە بازنەی (٢) کەرکوک دکتۆر گەیلان قادر، تاکە پاڵێوراوی کوردە کە دژی پیلانی داگیرکاران و ھاوکارەکانیانە، لەو بازنەیەدا ململانێ لە نێوان تورکمان و عەرەب و کوردە بە جۆرێک ڕکابەرەکان نوێنەرایەتی زھنەتی فاشیزم دەکەن، بۆیە بژاردەکەمان لەو چوارچێوەیەدایە بۆ بەرژەوەندی ھەموان

لە بازنەی (١)ی ھەولێر فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی کە خودی کاک فەیسەڵ و بنەماڵەکەشیان باجی زۆریان داوە و شایەنی پشتگیرین و لەبەرامبەر ھێڵی خیانەتدا ھەمیشە خاوەن ھەڵوێست بوون

لە بازنەی (٣)ی ھەولێر کۆیە پشتگیری ھەرێم کەمال دەکەین بە ژمارە٢٠

لە بازنەی ٣ی سلێمانی پارێزگای ھەڵەبجە و شارەزور پشتگیری خاتو چرۆ حەمە شەریف دەکەین کە  لە بەرامبەر کاندیدێکی پارتی لە کێبڕکێدایە چونکە ئەو کاندیدەی پارتی پێشتر تاقی کراوەتەوە کە ڕۆڵێکی نەرێنی بەرامبەر بە ھێڵی ئازادیخوازی و پرسی دیموکراتی بینیوە پێمان وایە سەرکەوتنی خاتوو چرۆ دەرھێنانی کورسیەکی پەرلەمانیە لە دەستی پارتی.

لە بازنەی یەکی سلێمانی دەنگ بە دکتۆرە نەرمین معروف دەدەین لەسەر ھەمان بنەمای کێبڕکێ و تواناکانی خودی خاتو نەرمین

لە پارێزگاکانی دیالە و صلاح الدین پشتگیری کاندیدی کورد دەکەین

لە چوارچێوەی ئەم نوسراوەدا بانگەوازی دەکەین ئەندام و دۆست و لایەنگرانمان بەم شێوەیە ئەو مافە دەستوریەی خۆیان بە کار بھێنن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

س.س

Comments are closed.