دەمیرتاش نەیهێشت کەلەپچەی بکەن، دادگاش نەیهێشت بەشداری دانیشتنی دادگا بکات

هەینی, 7 يول 2017 – 11:05 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

ماوەی ٢٤٥ ڕۆژ لە زیندانیبوونی بە نایاسایی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە تێدەپەڕێت، بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای دەمیرتاش بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەمیرتاش قبوڵكی نەکرد کەلەپچە بکرێت، دادگای تورک ڕێگای نەدا بەشداری دانیشتنی دادگا ببێت.

پاش ٢٤٥ ڕۆژ زیندانیبوونی بەنایاسایی، ئەمە یەکەمین دادگا بوو کە سەلاحەدین دەمیرتاش بە شێوەی جەستەیی بەشداری دەکرد، پێشتر لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنەوە بەشداری کردبوو لە دادگاکانیدا.

دەمیرتاش پێش دەستپێکردنی دادگاکە قبوڵی نەکرد دەستی کەلەپچە بکرێت و بەو هۆیەشەوە دادگای تورک ڕێگای نەدا بەشداری دادگاکە بێت.

د.خ

Leave A Reply