حکومەتی تورکیا لە ٢٣ گوندی سەربە مێردین قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

هەینی, 7 يول 2017 – 12:49 

ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

لە ٢٣ گوندی سەربە شارۆچکەکانی مەهسەرت، نسێبین و ئارتوکلوی سەربە مێردین قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پارێزگاری تورک لە ٢٣ گوندی ئەو پارێزگایەدا قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەیەژی نادیار ڕاگەیاند.

ئەو ڕاگەیەندراوەی پارێزگاری تورک لە ماڵپەری پارێزگاکەدا بڵاوکراوەتەوە و لەناویدا ڕاگەیەندراوە، کە تا فەرمانی دواتر قەدەغەی هاتوچۆ لەو گوندانەدا بەردەوام دەبێت.

هاوکات جموجووەکانی سوپای تورک لەو ناوچانەدا زیادیان کردووە و پێدەچێت سوپای تورک بەنیازبێت ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی ئەنجام بدات

د.خ

Leave A Reply