چوؤرشەممە, 15 مار 2017 – 19:01
ڕۆژنیوز ـ جیهاد هه‌ورامی
له ساڵوه‌گه‌رى یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حزبى شیوعی کوردستان له هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵمه‌تێکی نه‌مام چاندنیان ئه‌نجامدا و یه‌کێک له به‌شداربوانیش ده‌ڵێت: ئێمه خه‌باتی شاخمان دژی ڕژێمی به‌عس کرد و ئه‌مڕۆش خه‌باتی شارمان به پاراستنی ژینگه تێکه‌ڵ کردوه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی حزبى شیوعی له هه‌ڵه‌بجه له شه‌قامی گشتی شاره‌که به بۆنه‌ی یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تێکی نه‌مام چاندنیان ئه‌نجامدا.
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی شیوعی به‌شدار له هه‌ڵمه‌ته‌که‌ش به‌ناوی حه‌مه‌ڕه‌شید قه‌ره‌داغی، ئه‌وه‌ی به ڕۆژنیوز وت: “ئێمه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی شیوعی هه‌رده‌م له سه‌نگه‌ره‌کانی خه‌باتکردن دژی ڕژێمی به‌عس و داگیرکه‌ران بوین و دوای گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی شاخیشمان بۆ ناو شار له‌سه‌ر ئه‌و بیروڕایه به‌رده‌وام بوین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، بۆیه ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی 29 ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م چالاکیه ژینگه‌ییه‌مان ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له شه‌هیدانی تاوانی کیمیاباران”.
حه‌مه‌ڕه‌شید وتیشی: “هه‌رچه‌نده تاوانه‌که ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه گیانی پێنج هه‌زار ڕۆڵه‌ی ئه‌م شاره شه‌هید کرا، ئێمه له‌م چالاکیه په‌یامی ئه‌وه‌مان پێ بو که ڕۆحی ئه‌و شه‌هیدانه ئاسوده و دڵی که‌سوکاره‌کانیان خۆش بکه‌ین و به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان به‌شدار بین له پاک ڕاگرتنی ژینگه”.
یه‌کێکی تر له پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی تری شیوعی به‌ناوی جه‌مال محه‌مه‌د، ئه‌وه‌ی به ڕۆژنیوز ڕاگه‌یاند: “ڕێزگرتن له شه‌هیدانی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مومانه چونکه ئه‌وه هه‌ڵه‌بجه بوو کوردی به جیهان ناساند و بوه سیمبولی قوربانیدان، بۆیه ئێمه‌ش وه‌ک پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی شیوعی هه‌ستاین به چالاکیه‌کی ژینگه‌یی بۆ سه‌وزکردنی شه‌قامه‌کانی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه به چاندنی نزیکه‌ی 50 نه‌مام”.
وتیشی:”هه‌رچه‌نده له ساڵی 1988 ئه‌م شاره به چه‌کی کیمیایی بۆدوومان کرا و هه‌تا ئێستاش ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی ماوه، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز له ژیان بئ ئومێد نابین و له‌خه‌می پاراستنی ژینگه‌ی شاره‌که‌مان و ته‌واوی کوردستانین و به‌چاندنی هه‌ر نه‌مامێک هه‌وایه‌کی پاک ده‌به‌خشینه سروشت و کاریگه‌ری ئه‌و چه‌که کیمیاییه‌ش ناهێڵین”.
ک.ک