چوؤرشەممە, 22 مار 2017 – 16:32
ڕۆژنیوز ـ ئاشتى ئه‌حمه‌د
له شاره‌دێى شۆڕش سه‌ربه شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ چالاکییه‌کى ژینگه‌یى به‌ڕێوه‌چوو چه‌ندین نه‌مام نێژران، ئه‌وه‌ش وه‌ک یادکردنه‌وه‌ى ڕۆژى جیهانى ئاو.
دوانیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى ئاوه‌وه، ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه به هاوبه‌شى به‌شى چه‌مچه‌ماڵى پۆلیسى دارستان و بنکه‌ى شۆڕش هه‌ڵمه‌تێکى نه‌مام چاندنیان ئه‌نجامدا.
مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆکى ڕێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه بۆ ڕۆژنیوز وتى: “ده‌مانه‌وێ له سه‌رجه‌م بۆنه ژینگه‌ییه ناوخۆیی و جیهانییه‌کان کار و چالاکی تایبه‌تمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نى که‌م هاوڵاتیان زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بۆنانه هه‌بێت، ئه‌وه‌ى ئێمه ئه‌مساڵ پێمان کرا ته‌نها توانیمان هه‌ڵمه‌تێکى نه‌مام چاندن له شاره‌دێى شۆڕش ئه‌نجام بده‌ین، به هاوبه‌شى هه‌ردوو به‌ش و بنکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و شۆڕشى پۆلیسى دارستان.
سه‌رۆکى رێکخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه وتیشى:”هیوادارین هاوڵاتیان به‌تایبه‌تى له سنورى گه‌رمیان زیاتر گرنگى به چاندنى نه‌مام بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا وشکه ساڵى زیانێکى گه‌وره‌ی له ژینگه‌ی سنوره‌که داوه، وه پێشتریش ڕ‌ژێمى به‌عس به ته‌واوه‌تى ژینگه‌ى سنوره‌که‌ى وێران کرد”.
له ساڵی 1992 کۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان به بڕیاری ژماره (47/193) ڕۆژی (22)ى ئادارى هه‌موو ساڵێک وه‌ک ڕۆژی جیهانی ئاو ناساند و دواتر چالاکیه‌کان له‌و ڕۆژه‌دا که‌وته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه، به‌و بۆنه‌یه‌وه ساڵانه چالاکی جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئامانج له دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئاو، بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی تاک و گروپ و ده‌سه‌ڵاته‌کانه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بۆ گرنگیدانه به ئاو که بێ ئه‌ندازه به نرخ و سه‌رچاوه‌ی ژیانه و یه‌کێکه له ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌کیه‌کانی ژینگه، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له‌سه‌ر ئاستی دنیا کێشه‌کانی ئاو زیاد ده‌کات، زۆر جار سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک به سه‌ده‌ی ئاو ناوزه‌د ده‌کرێت.
ک.ک