چوؤرشەممە, 22 مار 2017 – 18:40
ڕۆژنیوز ـ جیهاد هه‌ورامی
بۆ یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانی شاره‌دێى سێوسێنان سه‌ربه شارۆچکه‌ى قه‌ره‌داغ سه‌ربه پارێزگاى سلێمانى، هه‌ڵمه‌تێکى نه‌مام چاندن به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ له‌ژێر چاودێری وه‌زیری ژینگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی چاندنی 50 هه‌زار نه‌مام له سه‌رتاسه‌ری باشوری کوردستان، ڕێکخراوی خاوێن دۆستی ژینگه به بۆنه‌ی یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانی شاره‌دێی سێوسێنان، هه‌زار نه‌مامیان له شاره‌دێکه چاند.
شوان جاف، سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌که به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: “به بۆنه‌ی یادی 29 ساڵه‌ی تاوانی کیمیابارانی سێوسێنان به‌باشمان زانی له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه به‌رفراوانه‌ی که بۆ وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵ به چاودێری وه‌زیری ژینگه ده‌ستمان پێ کردوه ئه‌مڕۆش له سێوسێنان بڕی هه‌زار نه‌مام بچێنین وه‌ک ڕێزێک بۆ یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که به‌ده‌ستی ڕژێمی به‌عس گیانیان له‌ده‌ستدا”.
وتیشی: “ده‌مانه‌وێ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی که به ده‌ستی ڕژێمی به‌عس که ده‌یویست له‌ناوی ببات، ئێمه هه‌وڵی بوژاندنه و زیاتر سه‌وزکردنی بده‌ین و به چاندنی ئه‌م هه‌زار نه‌مامه جێده‌ستمان له پاراستنی ژینگه‌ی ئێره هه‌بێت و گه‌ره‌نتی ژیانێکی ئاسوده و ته‌ندروست بۆ هاوڵاتیانی سێوسێنان ببه‌خشینه‌وه”.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له پاش چاندنی نه‌مامه‌کان له‌هه‌ر شار و شارۆچکه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیمان به سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی شوێنی مه‌به‌ست کردوه که به‌پێی داخوازی ئه‌وان بڕێک نه‌ماممان بۆ بردون بۆ ئه‌وه‌ی دوای چاندنیان هه‌وڵی پارێزگاری لێکردن و ئاودێری بۆ ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه‌ش به وردی لێپرسینه‌وه له‌و نه‌مامانه ده‌که‌ین که چێندراون، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که ته‌نها چاندنی نه‌مام گرنگ نیه، به‌ڵکو گرنگی له‌دوای چاندنیه‌تی بۆ پاراستن و به‌خێوکردنی.
شاره‌دێی سێوسێنانی سه‌ر به‌شارۆچکه‌ی قه‌ره‌داغ سه‌ربه پارێزگاى سلێمانى له ساڵی 1988 له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه به چه‌کی کیمیایی بۆردومان کرا و له ئه‌نجامدا 69 هاوڵاتی سڤیلی منداڵ و گه‌نج و ژن و پیاو شه‌هید بون.
ک.ک