یەكشەممە, 26 مار 2017 – 09:05
ڕۆژنیوز – ئاشتی ئەحمەد
لە شارۆچكەی چەمچەماڵ-ی سەربە پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەبەرپرسانی فەرمانگەكان و ڕێكخراوەکان و ڕۆژنامەنوسان و مامۆستایانی زانكۆو چالاكوانانی مەدەنی، چالاكی كاتژمێری زەوی بەڕێوەچوو.
چالاکی کاتژمێری زهوی چالاکییهکی جیهانییه و بهبهشداری زیاتر له ١٥٠ وڵات ئهنجامدهدرێت له کۆتا شهممهی مانگی ٣دا و له کاتژمێر ٠٨:٣٠ی ئیوارە، بهمهبهستی دروستکردنی پردی پهیوهندییه له نێوان مرۆڤ و ژینگهکهی لهجیهاندا، بۆ ئهوهی ببێته هۆی بهرزکردنهوهی ئاستی هۆشیاری ژینگهیی تاکهکانی کۆمهڵگا و پاراستنی زهوی، بەم بۆنەیەوە شەوی ڕابردوو كاتژمێر ٠٨:٣٠، لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵ چالاکییەک بەڕێوەچوو.
سلێمان جەرجیس، وەك ئەندامێكی بۆردی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، کە بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوەکەیان ئەو چالاکییە بەڕێوەچووە، بە ڕۆژنیوزی وت:”چالاكی كاتژمێری زەوی یەكێكە لەو چالاكییانەی لەم بەروارو كاتەدا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەنجام دەدرێت، بۆیە یادێكی جیهانی ژینگەییەو ساڵانە لەم بەروارەدا لە بری بەكارهێنانی وزەی كارەبا لە شوێنە گشتییەكاندا، بۆ ماوەی یەك كاتژمێر مۆم دادەگیرسێنرێت، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و كەمتر سەرفكردنی وزە”.
ئەندامەكەی بۆردی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە باسی لەوەشكرد، بۆیەكەمجار لەساڵی ٢٠٠٧ لەسیدنی پایتەختی ئوسترالیا یادی كاتژمێری زەوی كراوەتەوە، لەو بەروارە بەدواوە ژمارەیەكی زۆر لەوڵاتان بەشداری لەو یادە دەكەن كە دەگاتە ١٧٢ وڵات، بۆیە ڕێكخراوەكەیان ماوەی پێنج ساڵە بەبەردەوامی ئەو یادە لەمۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەاڵ دەكەنەوە، ئەوەش لەگەڵ ئەوەی چالاكییەكی ژینگەییە هاوكات بۆیە لەمۆنۆمێنتی ئەنفالیش ئەنجامیدەدەن، تا پرسی ئەنفال لەو ڕێگەیەوە بەجیهان بناسێنن.
س.ح