گه‌نجۆ ژین‌دا
گه‌لی كورد ماوه‌ی ٢٤ ساڵه له كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆدا رووبه‌ڕووی پیلانگێڕیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆته‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ خۆیان زۆر به‌ئاسایی ره‌وا ده‌بینن. بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێده‌نگن له‌ئاست ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه، هه‌مانكات ماوه ماوه‌ش پیلانگێڕی به‌شێوازی جۆراو جۆر تازه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێ مرۆڤی كورد ئه‌و دۆخه بۆ خۆی ئاسایی ببینێ. پێویسته بزانرێ گه‌لێك ئه‌گه‌ر رێبه‌ره‌كه‌ی له‌ژێر هه‌ژموونی سیسته‌می جیهانی له زیندانێكی وه‌ك ئیمرالی كه وه‌ك زیندانی گواتا نامۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ناو ده‌كرێت ئاسایی ببینێ، ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه له چ دۆخێكدابێ؟ ئه‌وه‌ش هۆكاره كه ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ده‌رفه‌ت و ده‌سكه‌وته‌ی له ده‌ست گه‌لی كورد دایه، هه‌مانكات ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه داگیركه‌ره‌كانی سه‌ر كوردستان له چ دۆخێكی لاواز و په‌رێشانیدان، به‌ڵام سیسته‌می هه‌ژموونگه‌رایی جیهانی، نه‌ك ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه‌ی نابات، به‌ڵكو ئه‌و گه‌له وه‌ك كارتێك له‌ده‌ستی خۆی به‌كاردێنێت و ده‌یه‌وێت فێری بكات كه تۆ تاسه‌ر هه‌روا ده‌مێنی و نابێ بگه‌ی به ئازادی و سه‌رفرازی!!
سیسته‌می ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی داگیركه‌ر له‌سه‌ر كوردستان به‌شێكه له سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، جا ئه‌و ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وانه ره‌گه‌زپه‌رست و شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌یی بن وه‌ك توركیا و تا ئاستێكیش سوریا، یان ئه‌وه‌تا ئاینی و شۆڤێنی مه‌زهه‌بی بن وه‌ك ئێران. ئه‌نجام به‌شێكن له سیسته‌می هه‌ژموونی جیهانی. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له‌سه‌ر زۆر بابه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كتری ناكۆكن، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌و به‌رده‌وامی دان به داگیركه‌ری و له‌ناوبردن و كۆمه‌ڵكوژی كوردان كۆكن. بۆیه ئه‌وه‌ی رێگه‌نادات گه‌لی كورد بگاته ئازادی، ئه‌وا سیسته‌می هه‌ژموونگه‌رای جیهانییه.
كاتێك شیرۆڤه‌یه‌كی باشی دۆخی دیلكه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ له ماوه‌ی ٢٤ ساڵی رابردوو ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها پێداگری سیسته‌می جیهانی له‌سه‌ر ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌یی له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ده‌كه‌ین، ئه‌وا مه‌رامه‌كانیان باشتر بۆمان ئاشكرا ده‌بێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه ده‌زگاكانی به‌ناوی مافی مرۆڤ و دژه ئه‌شكه‌نجه و دادگا و دادوه‌ره‌كانیان هه‌موویان به یه‌ك ده‌نگ و به یه‌ك نووسین و به یه‌ك زمان له‌دژی گه‌لی كورد قسه ده‌كه‌ن. گه‌وره‌ترین زوڵم و زۆرداری توركیا له سێ پارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات و رۆژانه به ده‌یان كه‌س ده‌كوژێت و به ده‌یانیشی لێ زیندانی ده‌كات، ده‌ستدرێژی سه‌ر موڵك و ماڵ و ناموس و شه‌ره‌فی ده‌كات، به‌ڵام ره‌وایه‌تی ده‌درێته فاشیزمی توركی. له به‌رانبه‌ر هێزی شۆرشگێڕ و ئازادیخوازی كوردستان “په‌كه‌كه” به “تیرۆریست” به‌ناو ده‌كرێت و هه‌موو شه‌ش مانگ جارێكیش ئه‌و ناحه‌قیه له به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردستان و هێزه شۆڕشگێڕه‌كه‌ی دووباره ده‌كه‌نه‌وه!!
سیسته‌می جیهانی بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له چاره‌سه‌ری پرسی كورد له توركیا، بۆ ئه‌مه‌ش به گه‌له‌كۆمه‌یه‌ك رێبه‌ر ئاپۆیان ده‌ستگیر كرد و راده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیایان كرده‌ووه، له ئێستاش هه‌مان سیسته‌م به‌ناوی رێكخراوێكی گوایه به‌رپرسیاره له دژایه‌تی ئه‌شكه‌نجه “سی پی تی” چاودێری دۆخی زیندانی ئیمرالی ده‌كات، له‌بنه‌مادا گه‌ڵته به هه‌ست و غرور و كه‌رامه‌تی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رنا خودی ئه‌و سیسته‌مه ئه‌وانن به‌رپرسیاری یه‌كه‌م له پیلانگێڕی، ئێستاش وه‌ك ئه‌وه‌ی خێرمان پێ بكه‌ن، ده‌ڵێن ” دژه ئه‌شكه‌نجه‌ین”. سیسته‌می جیهانی له ئێمه باشتر ده‌زانێ ئه‌گه‌ر پرسی كورد له توركیا چاره‌سه‌رنه‌بێ، ئه‌وا كۆتای به‌و كێشه‌یه نایه و ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیریش له رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌دی نایه‌ت.
رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا سه‌لماندویه‌تی كه نه ته‌نها دوژمنی گه‌لی كورد و رێبه‌ر ئاپۆیه، به‌ڵكو دوژمنی ته‌واوی گه‌لانه. ئه‌و راستیه‌ش به‌و بوومه‌له‌ره‌زه‌ی ٦\٢\٢٠٢٣ جارێكی‌تر باشتر ئاشكرابوو. راسته بوومه‌له‌رزه كاره‌ساتێكی سرووشتیه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر له‌خه‌می خه‌ڵك بن ده‌توانن زیانه‌كه‌ی بێنه ئاستێكی زۆر نزم. ده‌وڵه‌تی توركیایی داگیركه‌ر نه‌ك ته‌نها خه‌می له ژیانی خه‌ڵك نه‌خواردووه و خانوو و باڵه‌خانه و ته‌لاری به‌سیسته‌می دژه بوومه‌له‌رزه دروست نه‌كردوون، به‌ڵكو ئه‌و ٤٠ ملیار دۆلاری له باج و سه‌رانه ستاندن له خه‌ڵكیش كۆكراوه‌ته‌وه، ئه‌ویشی لێ دزیوه. هه‌روه‌ها له‌پێناو ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س له بوومه‌له‌رزه‌كه بمرن، بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌ی سێ رۆژ به‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه تێپه‌رێوه، به‌ڵام هێشتا به سه‌دان گوند و ناوچه و شارۆچكه هه‌یه تا ئێستا تیمه‌كانی فریاگوزاری ده‌وڵه‌ت به‌هاواریان نه‌چوونه. دیسان ئه‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تی و خه‌باتی رزگار كردنی قوربانیانیش كه له‌لایه‌ن رێكخراوه خۆبه‌خش و جه‌ماوه‌ریه‌كانی وه‌ك هه‌ده‌په‌ش ده‌كرێن رێگریان لێ ده‌كات.
له نیو سه‌ده‌ی خه‌باتی ئازادی گه‌لی كوردستان، چارێگه سه‌ده‌یه‌كه تێكۆشان له به‌رانبه‌ر سیسته‌می گواتا نامۆ ده‌كرێت له ئیمرالی. بێگومان خه‌باتی له دژی سیسته‌می ئیمرالی كه رێبه‌ر ئاپۆ گه‌وره‌ترین تێكۆشانی له دژ ده‌كات و گه‌یاندوویه‌تیه ئاستێك كه ئه‌و سیسته‌مه‌ی به‌چۆكدا هێناوه، بۆیه ئێستاكه له گۆشگیری زیاتر، گه‌مارۆیه‌كی توندیان خستۆته سه‌ر ئیمرالی، له‌بنه‌مادا ده‌یانه‌وێت هه‌ناسه‌ی له‌به‌ر ببڕن. پێچه‌وانه‌كه‌ی تێكشكاندنی سیسته‌می چه‌وسانه‌وه‌و دژه مرۆڤی ئیمرالی، ئازادی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی كورد به‌ده‌ست دێنێ.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دیلكه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ ته‌نها وه‌ك كه‌سێك ببینی، یان ئه‌وه‌تا دوژمنایه‌تی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا و سیسته‌می هه‌ژموونگه‌رایی جیهانی ته‌نها له دژی په‌كه‌كه ببینی!! رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ له‌ناو هێزه ئازادیخواز و دیموكراتخوازه‌كانی جیهان به گه‌ردوونی بوونه، له‌بنه‌مادا تێكۆشانی ئازادی كوردستان به گه‌ردوونی بووه. به‌تایبه‌ت دوای په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” له رۆژهه‌ڵات و ئێران و بڵاوبوونه‌وه‌ی به جیهاندا، ئیدی جارێكی‌تر هزر و رێباز و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ كه‌وته گفتوگۆ. ئه‌وه سه‌لمێنرا له به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌یران و گێژاوه‌ی كه سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری له جیهان دروستی كردووه، یان راستره بڵێین تێیكه‌وتووه، رێبازێكی رادیكاڵ و دیموكراتیانه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو پرسه‌كانی مرۆڤایه‌تی خۆی ده‌رده‌خاته پێش، ئیدی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتووخواز ده‌ركی به‌مه كردووه كه پێویسته هزر و فه‌لسه‌فی رێبه‌ر ئاپۆ له‌جیهان بكه‌وێته بواری كرداریه‌وه.
چه‌نده هێزه هه‌ژموونگه‌را جیهانیه‌كان و ده‌زگا سیخوڕیه‌كانیان فاكته‌ری سه‌ره‌كین له دیلخستن و به‌رده‌وامیدان به پیلانگێڕی تا رۆژی ئه‌مڕۆ، ئه‌وا هێزه ئازادیخواز و رێكخستن دیموكرات و چه‌پ و سۆسیالیست و ژینگه‌پارێز و ژنان و گه‌نجه تێكۆشه‌ره‌كان خاوه‌ن ئه‌ركن له تێكشكاندنی گه‌مارۆ و گۆشه‌گیری و ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ. گه‌لی كوردستان له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ك چۆن 24 ساڵه بۆ ساتێكیش پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌ی په‌سند نه‌كردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به هه‌زاران قو‌ربانی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ده‌بێ بزانرێ له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئازادی جه‌سته‌ی رێبه‌ر ئاپۆ به‌دی بێ و سیسته‌می ئیمرالی تێكبشكێنرێ، پێویسته ئاستی تێكۆشانی خۆی به‌رزتر بكاته‌وه، هه‌مانكات شێواز و رێباز و پلان و تاكتیكی هه‌مه‌جۆر به‌كاربێنێ. ئه‌و رۆحه گه‌رم و دڵه پاكه‌ی مرۆڤی كورد كه هه‌رده‌م گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌و ئاماده‌یه بۆ قو‌ربانی دان، به‌ڵام ده‌بێ بزانرێ له‌پێناو ئازادی گه‌لێك و رێبه‌ره‌كه‌ی له زیندان، پێویست به هیمه‌تی زیاتر و به‌رفره‌وانتر كردنی تێكۆشان ده‌خوازرێ. ئه‌وه‌ی مسۆگه‌ریه بۆ ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادی كوردستان له تێكشكاندنی سیسته‌می ئیمرالی له 25 ساڵه‌یه‌دا ته‌نها و ته‌نها خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان و دۆسته هاوخه‌مه‌كانیه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
هـ. ح
Comments are closed.