هۆكار و نیشانەكانی لەدەستدانی ئارەزووی خواردن چین؟

دکتۆر سەعدون عومەر دەڵێت: زۆر كەس لە گەورە و منداڵ گرفتی لەدەستدانی ئارەزوی خواردنی بۆ دروستدەبێت و چیتر نایەوێت خواردن بخوات یان بڕێكی زۆر كەمدەخوات، دەشڵێت: نیشانەکانى لەدەستدانى ئارەزووى خواردن بریتین لە لەدەستدانی هەستی تامكردن و شەكەتی و لەدەستدانی كێشی جەستە بە رێژەیەكی بەرچاو.

دکتۆر سەعدون عومەر، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و کۆئەندامی هەرس و جگەر و زراو، لە نوسینێکدا ئاماژە بە لەدەستدانى ئارەزوى خواردن و هۆکار و نیشانەکانى دەکات، کە دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-

زۆر كەس لە گەورە و منداڵ گرفتی لەدەستدانی ئارەزوی خواردنی بۆ دروستدەبێت و چیتر نایەوێت خواردن بخوات یان بڕێكی زۆر كەمدەخوات، ئەمەش چەند هۆكارێكی لە پشتەوەیە.

نیشانەكانى لەدەستدانی ئارەزوی خواردن کامانەن؟

یەکەم- لەدەستدانی كێشی جەستە بە رێژەیەكی بەرچاو.

دووەم- لەدەستدانی هەستی تامكردن و شەكەتی.

سێیەم- نەبونی ویست بۆ خواردن.

هۆكارەكانى لەدەستدانی ئارەزوی خواردن چین؟

یەکەم- هەندێك بەكتریا و ڤایرۆس، كە لە جەستەدا هەوكردن دروستدەكەن و كەسەكە ئارەزوی خواردنی نامێنێت.

دووەم- بەكارهێنانی هەندێك دەرمانی پزیشكی، كە كاریگەری لاوەكی لەسەر جەستە جێدەهێڵێت.

سێیەم- هەندێك لایەنی دەرونی، وەكو خەمۆكی، نیگەرانی، فشاری دەرونی و دڵەڕاوكێ.

چوارەم- توشبون بە هەندێك نەخۆشی وەكو، رەبۆ، شەكرە، بەكتریای گەدە، غوددە، سستبونی دڵ، نەخۆشی گەدە و قۆلۆن.

ئ.م

Comments are closed.