فتقی جێی برین چییە و باوترین هۆکارەکانی چین؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر بەرهەم محەمەد دەڵێت، فتقی جێی برین ‌بریتییە لە دەرپەرین و ئاوسانی بەشێک لە دیواری سک لە شوێنی برینی نەشتەرگەری پێشتر، کە بۆ ناوسک ئەنجام دراوە، دەشڵێت، چەند هۆکارێک هەیە مەترسى تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیاد دەکەن لەوانەش جگەرەکێشان، قەڵەوى، بوونى نەخۆشى شەکرە.

دکتۆر بەرهەم محەمەد، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى هەرس، جگەر، پەنکریاس و کۆڵۆن لە نووسینێکدا ئاماژە بە فتقی جێی برین و هۆکارەکانى توشبوون بەو حاڵەتەکە دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە.

‌فتقی جێی برین بریتییە لە دەرپەرین و ئاوسانی بەشێک لە دیواری سک لە شوێنی برینی نەشتەرگەری پێشتر، کە بۆ ناوسک ئەنجام دراوە.

دەگونجێ هیچ ئازاری نەبێت و تەنها ئاوساوی و شێوەی ناڕێک بێت، یاخود ئازاری زۆرو ڕشانەوە و ڕیخۆڵە گیران کاتێک بەشێکی ڕیخۆڵە یان چەوری ناوسک لە ناو فدقەکە دەگیرێت.

گرنگترین ئەو هۆکارانەى مەترسی توشبوون بە فتقی جێی برین زیاد دەکەن  کامانەن؟

یەکەم– ڕەگەزی نێر

دووەم– قەڵەوی و کێش زۆری.

سێیەم– تەمەنی بەساڵاچوو.

چوارەم– جگەرە کێشان.

پێنجەم– نەخۆشی شەکرە.

شەشەم– نەخۆشانی شیرپەنجە و ئەوانەی چارەسەری کیمیاوی و ستیرۆید و چارەسەری تیشکی وەردەگرن.

حەوتەم– کەم خوێنی و بەدخۆراکی و پەککەوتنی سیەکان و جگەر و ئەوانەی زەرعی جگەر و گورچیلەیان بۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها هۆکاری کێشەکانی پڕۆستات و میز گیران.

هەشتەم– بوونی هەوکردنی برینی جێی نەشتەرگەری.

نۆیەم– نەشتەرگەری ناوسک بە حاڵەتی کتوپر، یان چەند جارێک ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناوسک بۆ مەبەستی جیا جیا.

ئ.م

Comments are closed.