لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل كتێب نمایش دەكرێت

 قەندیل

لە پێشانگایەکی کتێبدا، لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل، زیاتر لە چل کتێب نمایشکران، لەناویدا چاپی چوارەمی مانیفێستۆی دیموکراتی پێنج بەرگی ڕێبەر ئۆجالان، هەروەها نامیلکەی لە ٥٠ساڵەی تەڤگەری ئاپۆییدا، بە هەردوو زاراوەی سۆرانی و هەورامی بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.

ئەمڕۆ لە ناو ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل پێشانگایەکی کتێب کرایەوە و تێیدا زیاتر لە ٤٠ سەرچاوەی جیاواز خرانەڕوو.

لەناو کتێبەکاندا چەندین کتێبی ڕێبەر ئۆجالان و ساکینە جانسز و شەهید هەڵمەت خرانەڕوو، هەروەها، چاپی چوارەمی پارێزنامەی پێنج بەرگی مانیفێستی دیموکراتی ڕێبەر ئۆجالان خرایەڕوو.

 لەگەڵ کتێبەکانی( ئیسلام و نیشتمان پەروەری، ژن ژیان ئازادی، چاند و ئەخلاقی شۆڕشگێڕی، ئەخلاق لە دیدی ئۆجالانەوە، شەهید ڤیان، دادگای مێژوو).

هەروەها بەبۆنەی نەورۆزەوە، چەندین کتێبی نوێ بۆ جاری یەکەم نمایشکران.

س.س

Comments are closed.