منداڵێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا

گەڕان بەدوای تەرمی گەنجەکەی دەربەندیخان بەردەوامە

ڕۆژنیوز- ناوەندی هەواڵەکان

منداڵێک لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا و ماوەی دوو ڕۆژیشە گەڕان بۆ ئەو گەنجەی کەوتە ئاوی دەربەندیخانەوە بەردەوامە.

ئێوارەی ئەمڕۆ کچیکی تەمەن هەست ساڵآن لە قەزای خەبات کەوتە ناو ئاوی زیی گەورەوە و خنکا تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، هاوکات تەرمی ئەو گەنجەی دوینێ کەوتە ناو ئاوی دەربەندیخانەوە بەردەوامە.

ئامانج محەمەد، بەرپرسی تیمی ژێرئاوی شارۆچکەی خەبات بەرۆژ نیوزی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەمە دوو مێرمنداڵ کە خوشکی یەکترن بە مەبەستی ئاودانی بەرهەمە کشتوکاڵیەکانیان لەگەڵ باوکیان چووتەنە سەر زێی گەورە یەکێکیان دەکەوێتە نێو زێی گەورە دەخنکێت.

وتیشی: ئەوی کە خنکاوە ناوی سۆنیان ئەمجەدە تەمەنی هەشت ساڵانە و دانیشتووی گوندی وەردەکەن لە سنووری شارۆچکەی خەبات، لەگەل باوکیان بەمەبەستی ئاودانی بەرهەمە کشتوکالیەکانیان لە گوندەکەیان دەکەوێتە نێو زێی گەورە و دەخنکێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا تەرمەکە نەدۆزراوتەوە، بەهۆی زۆری و بەهێزی ئاوێی زێی گەورە، بۆیە تیمەکانمان بەردەوامان لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵەکە.

هاوکات ئەمڕۆش تیمەکانی گەڕان لە نێو ئاوی سیروان لە دەربەندیخان بەردەوامبون لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو گەنجەی دوو شەو پێش ئێستا لەگەڵ دوو هاورێی بە بەلەم چونە نێو ئاوەکە و بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان ژێر ئاوەکە کەوت.

ها-ع

Comments are closed.