لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ١١ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانى ئێرانەوە دەستگیرکراون

ناوەندی هەواڵەکان

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە هێڵی سنووری نەنجیرانی سەر بە مەریوان ١١ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون، دەشڵێن، کۆڵبەرەکان خەڵکی شاری سنە و کامیارانن.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز ئاماری دەستگیرکردنى کۆڵبەرانى لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا لەلایەن هێزە چەکدارەکانى ئێرانەوە بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لە هێڵی سنووری نەنجیرانی سەر بە مەریوان ١١ کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

باس لەوەشکراوە، کۆڵبەرەکان خەڵکی شاری سنە و کامیارانن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە بەرواری ١ی نیسان چوار کۆڵبەری دیکە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان بریندارکران.

ڕ.ش

Comments are closed.