ناوەندی هەواڵەکان
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەبۆنەى جەژنی نەورۆزەوە ڕایدەگەیەنێت، رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوەته پێش ده‌بێت بە ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌کانەوە هەوڵ بدەین ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و نەکەوینە خزمه‌ت پرۆژەی داگیركه‌رانی كوردستان و چیتر سەرقاڵ نەبین بە دەسکەوتی حیزبیی و بنەماڵەی تەسک و نانیشتمانیی.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەى ٢١ی ئادار جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردییەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەسەر ئەو بنەمایە وەک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، له جه‌ژنی نه‌ورۆز دا بانگه‌وازیی له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەین بۆ دیالۆگ و چارەسەریی ئاشتییانەی سەرجەم کێشەکان بێینەلایەک و بەرژەوەندییەکانی گەل و یەکێتیی نەتەوەیی بەبنەمابگرین. هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌كاربهێنین و ته‌واوی ناكۆكییه‌كانمان بەلاوە بنێین، چونکە رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوەته پێش ده‌بێت بە ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌کانەوە هەوڵ بدەین ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و نەکەوینە خزمه‌ت پرۆژەی داگیركه‌رانی كوردستان و چیتر سەرقاڵ نەبین بە دەسکەوتی حیزبیی و بنەماڵەی تەسک و نانیشتمانیی.
هەروەها تەڤگەری ئازادیی دەشڵێت: هه‌روه‌ها بانگه‌وازیی له‌ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین بێ جیاوازیی له تێكۆشانێكی ئاشتیی و دیموكراتیی و پێكه‌وه‌ژیاندا دوور له زهنییه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی و دیینگهرایی و مه‌زهه‌بگه‌رایی، هه‌وڵه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ده‌رباز بوون له‌و گێژاوەی به‌هۆی هێزه ده‌سه‌ڵاتخواز و نه‌ژادپه‌رست و ههژموونگهراكانهوه رووبه‌ڕووی گەلانی ناوچه‌كه بوەته‌وه.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەى تەڤگەری ئازادیی بەمجۆرە:
بەدروشمی ئازادیی بۆ رێبەر ئاپۆ نەورۆز پیرۆز بێت
بەدروشمی ئازادیی جەستەی بۆ رێبەر ئاپۆ، وچارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی گەلی کورد، نەورۆزی ٢٠٢٤ی زایینیی بەرامبەر ٢٧٢٤ی کوردیی بەجۆشێکی مەزنەوە لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ڕێبەر ئاپۆ، لە زیندانیانی دۆزی ئازادیی، لە گەلی کورد و هەموو گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین.
جەژنی نەورۆز بۆ گەلی کورد واتایی تێکۆشان و شۆڕش و راپەڕینی بەردەوامە، هاوکات لەبەرامبەر ستەمکار و زوحاكه‌كانی سه‌رده‌م و فاشیزمی داگیرکەردا هێمای سەرکەوتنە، ئێستا ئه‌و تێكۆشانه بە پێشەنگایەتیی کچان و کوڕانی کورد بەڕۆحی کاوە و مەزڵومەکان، لە بەرزتریین لوتکەی شەهامەتدا لە ناو بەستەڵەکەکانی ژیاندا لە ناو دۆگما و تابۆکانی سیستەمە دەستپۆتەکاندا خەریکی نەخشاندنی ژیانێکی ئازاد، ئەتیک و ئیستاتیکن، لە کاتێکدا زوحاکەکانی سەدە(ئەردۆغانی خوێنمژ) سەرگەرمتر لەبەرگی دییندارییدا بەردەوامە لەستەم و بەڕێوەبردنی شەڕ و جینۆساید لەسەر گەلان، هەربۆیە گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە پێویستیان بە یەکێتیی و تێکۆشانی کاوە ئاسا هەیە تاسەرکەوتن.
گەلی هێژاو وڵات پارێز …
نه‌ورۆز مانای سەرکەوتنی هێزی روناکیی و چاکەیە بەسەر هێزی تاریکیی دا، ئاگری نەورۆز روناکیی و ئاشتیی و ئاشتبوونەوهی مرۆڤ و سروشتە. نەورۆز بەواتای جوانیی و نوێبوونەوەیە، فەرموون ئەم ساڵ بەهەمان واتای قوڵی شۆڕشگێڕیی نەورۆز و پەیوەست بوون بە ژیانی ئازاد‌و سروشتەوە با نەورۆز بکەینە جەژنی ئاشبوونەوە لەگەڵ تەواوی گەلان و پێکهاتە جیاوازەکان، هاوشێوەی دوای تۆفانەکەی حەزرەتی نوح دەست بەژیانێکی نوێ بکەینەوە، لەسەر بنەمای کۆمەڵگەیەکی سیاسیی و ئەخلاقیی کە سیانەی هاوسەنگی رەگەزیی، ژینگەدۆستیی و کۆلەکتیڤ بوون دوور لە ستەم و قازانج پەرستیی، هەرسێ جەمسەری دیالێکتیکی پێکهێنەری ئەو ژیانە مۆدێرنە بن…
گەلی وڵاتپارێز…
جەژنی نەورۆز، بەهۆی ئەوتێکۆشان و قوربانیی دانەی گەلی کوردەوە، بەهەمان واتا و هێمای سەرکەتنیەوە بوەتە جەژنی سەرتاسەری گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و تەنانەت لەئاستی جیهانییشدا یاد دەکرێتەوە، گەلی ئاشتییخوازو بەرخۆدێری کورد، بەرەنج و تێکۆشانی سەدان ساڵەی، داگیرکەرانی سەر کوردستانی ملکەچ کرد کە بەناچاریی ددان بە جەژنی نەورۆز دابنێن، سەرەڕای ئەوەش تورکیای داگیرکەر هەمووساڵێک لەنەورۆزدا ترس دایدەگرێت، لەبەرامبەر جۆش و خرۆشی گەلان بۆ بەرخۆدان و تێکۆشانی هاوبەش، لەدژی دەسەڵاتدارانی زاڵم و ستەمکار.
گەلی ئێمەی هێژا…
لەرۆژگاری ئەمڕۆدا، سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمەیاداریی، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیی خستوەتە ژێر هەڕەشەیەکی جددییەوە! لە رۆژهەڵاتی ناوین فیرعەون و زوحاکەکانی سەردەم وەک گورگی هار! بەربوونەتە گیانی گەلی کورد و گەلانی رەسەنی ناوچەکە، دەیان ساڵە کۆمەڵکوژیی دەکەن و خێر و بێری ناوچەکە تاڵان دەکەن، بەچاوی خۆمان دەبینین بەهەزاران هاووڵاتیی سڤیل لە فەلەستین بوونە قوربانیی شەڕی کوێرانەی حەماس و ئیسرائیل، لە کوردستانیش رۆژانە بۆمباران و داگیرکاریی و کۆمەڵکوژیی، لەلایەن فاشیزمی تورکییەوە ئەنجام ئەدرێت کە بەهەزاران قوربانیی لێکەوتوەتەوە. هاوکات دوور لە هەموو یاسا و مافێکی گەردونیی، رێبەری ئاشتیی و پێکەوە ژیانی گەلان لە زیندانی سیستمی ئیمرالی گۆشەگیر دەکرێت. ئەو دەسەڵاتدارە خوێن خۆرانە، وه‌ك چۆن ناتوانن له‌و گێژاوانه‌ی به‌رهه‌میان هێناوه خۆیان قوتاربكه‌ن، له ئێستادا خۆیشیان کەوتوونەتە چاڵی بێچارەییەوە، بەو هۆیەوە شەڕ و داگیرکاریی و ناکۆکیی نەتەوەیی و دیینیی و تائیفیی بەردەوامی پێدەدەن.
لەم باروودۆخە مێژوویی و هەستیارەدا کە ناوچەکەی پێیدا گوزەر دەکات، داگیرکەرانی کوردستان، بەسیاسەتی نکوڵیی کردن و شەڕ و داگیرکاریی هەڕەشە لەژیان و بوونمان دەکەن، بەڵام لەبەرامبەر ئەم هۆڤێتییەدا خۆڕاگرییەکی بەهێزی بەرخۆدان هەیە، ئەوەتا لە چیا سەرکەش و سەربڵندەکانی کوردستان دا ئەو گورزانەی ئەم دواییە لەداگیرکەران وەشێنران، کاریگەرییەکی چۆنایەتیان هەبوو لەسەر هاوسەنگییەکانی هێز و تەنانەت سیاسەتی جیهانیی و هەرێمیی… لەباکوری وڵات، تا ئەوروپا شەقامی سیاسیی بەهێز و تینێکی نوێوە هاتۆتەوەمەیدان، هاوزەمان لە ڕۆژئاوای کوردستانیش لەناو ئەو گەمارۆ سەختەدا! بەهاکانی ژیانی نوێ سەرنجی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیی بەلای خۆیدا راکێشاوە، لە رۆژهەڵات شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” رەگی داکوتاوە و بە هەموو هێزی خۆیەوە بەردەوامە…
گەلی هێژا و کوردپەروەر ….
ئێستا قەوارەی هەرێمی باشوری کوردستان، له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شانەوە و كاره‌ساتی گه‌وره‌دایه، بەهاوکاریی و سیخوڕیی بەشێک لە هێزە ناوخۆییەکان پڕیشکی ئاگری تیرۆری دەوڵەتی-تورکیا هەتا ناو هەموو ماڵێک هاتووە، قەیرانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و ئابوریی، لێکترازان و پەرتەوازەیی سیاسیی لەهەر کاتێک زیاتر لەهەرێمی کوردستان پەرەی سەندووە. رۆژ بەرۆژ، پێگەی سیاسیئ و دەستوریی هەرێمی کوردستان، لاوازتر دەبیت. وێرای ئەمانەش، بارودۆخی بژێویی خەڵک و موچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییەکان لەوپەڕی خراپیدان، ئەو دەسەڵاتەی ئێستا هەیە بەناوی حکومەتی هەرێم، لە دیدی کۆمەڵگەوە هیچ شەرعیەتێکی نەماوە، هۆکاری سەرەکیی ئەمەش ئەو سیاسەتە نادیموکرات و خۆسەپێنەیە، کە هیچ ئیعتبارێک بۆ کۆمەڵگە دانانێت، هاوزەمان وابەستەیی بێ سنوری بە پرۆژەی داگیرکەرانەوە، متمانەی یاسایی و دەستوریی دامەزراوە شەرعیەکانیشی خستوەتە ژێر پرسیار و هەڕەشەوە، ئەوەتا پەڕلەمان و دامەزراوەکان هەڵوەشاونەتەوە. دوای ئەوەی کە چەندین لایەنی نێودەوڵەتیی و ناوخۆیی هۆشیارییان پێدان بۆ ئەنجام دانی هەڵبژاردن، دواجار بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی بریاردرا هەڵبژاردن بکرێت لە ١٠ حوزەیرانی داهاتوودا، بەڵام پارتی بەناو دیموکراتی کوردستان، ئەو حیزبەی حکومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی بەدەستەوەیە، لەپێشهاتێکی چاوەڕوان نەکراودا بڕیاریدا بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردندا نەکات و بایکۆتی کرد، بەبیانووی نەمانی کورسی کۆتاکان، ئەو بڕیارە نیشانە و ئاماژەیە بۆ قەیرانی زیاتری ناوخۆیی و هەرێمیی، دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان. مانای ئەوەیە دەیانەوێت درێژەبدەن بە سیاسەتی تاک رەویی و برسییکردنی گەل و هاوکاریی و سیخوڕیی زیاتر بۆ داگیرکەران و درێژەدان بەتاڵانکارییەکانیان. ئیستا کاتی ئەوەیە، سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتیی و رێکخراوە مەدەنییەکان، بۆ پێش‌گرتن لە کارەسات و قەیرانی زیاتر، لەپرۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانییدا بەگوتارێکی هاوبەش کەپارێزگاری لە دەسکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بکات، بێینە لایەکتری و پیکەوە پارێزگاریی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بکەین و خواست و داخوازییەکانی کۆمەڵگە بەبنەمابگرین. هاوکات پێویستە سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لەبەرامبەر ئەو پیلانگێڕییە ناوخۆیی و دەرەکییانەی داگیرکەرانی کوردستان هۆشیار و چاوکراوە بین و خۆمان بە ڕێکخستن بکەن بۆ داکۆکیی لەماف و خاک و سەروەرییەکانی نیشتمان. لەئێستادا هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم ئێمەدانەماوە، جگەلەوەی خۆمان بەرێکخستن بکەین و ببینە هێزی بڕیاردەر لە داهاتووی خۆمان، هەر بەوەش دەتوانین پارێزگاریی لە ژیان و کەرامەتی خۆمان بکەین…
دەوەرن با نەورۆز بکەینە مەشخەڵی رووناکەرەوەی رێگەی تێکۆشانمان، بۆ بەدیهێنانی سیستەمی کۆمەڵگەیی جێگرەوە کە خۆی لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیی و خۆبەڕێوەبەریی تەواوی پێهاتە و گەلاندا دەبینێتەوە. گەلی ئێمەش هێزو فیکر و توانای ئەوەی هەیە پێشه‌نگایه‌تیی ئەو شۆڕشە گەردونیی و مرۆڤایەتییه لەئەستۆبگرێت، هەروەک چۆن جیهانی لە رەشەکوژیی و درندەیی تیرۆرستانی داعش و فاشیزمی دەوڵەتی تورک پاراست. ئەوهاش ئه‌توانێت گڕوتینی شۆڕشی نه‌ورۆز بۆهه‌میشه به‌رز رابگرێت، ئیدی گەلی ئێمە سەلماندوویەتی کۆیلایەتیی و داگیرکاریی پەسند ناکات و هیچ به‌ربه‌ستێك ناتوانێت رێگه‌ی لێبگرێت تاگه‌یشتن بهسەركهوتن.
لەسەر ئەو بنەمایە وەک ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، له جه‌ژنی نه‌ورۆز دا بانگه‌وازیی له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان و هێزو لایەنە سیاسییەکان دەکەین بۆ دیالۆگ و چارەسەریی ئاشتییانەی سەرجەم کێشەکان بێینەلایەک و بەرژەوەندییەکانی گەل و یەکێتیی نەتەوەیی بەبنەمابگرین. هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌كاربهێنین و ته‌واوی ناكۆكییه‌كانمان بەلاوە بنێین، چونکە رۆژێكی مێژوویی بۆ گه‌له‌كه‌مان هاتوەته پێش ده‌بێت بە ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌کانەوە هەوڵ بدەین ئه‌و هه‌له له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و نەکەوینە خزمه‌ت پرۆژەی داگیركه‌رانی كوردستان و چیتر سەرقاڵ نەبین بە دەسکەوتی حیزبیی و بنەماڵەی تەسک و نانیشتمانیی. هه‌روه‌ها بانگه‌وازیی له‌ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین بێ جیاوازیی له تێكۆشانێكی ئاشتیی و دیموكراتیی و پێكه‌وه‌ژیاندا دوور له زهنییه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی و دیینگهرایی و مه‌زهه‌بگه‌رایی، هه‌وڵه‌كانمان یه‌ك بخه‌ین بۆ ده‌رباز بوون له‌و گێژاوەی به‌هۆی هێزه ده‌سه‌ڵاتخواز و نه‌ژادپه‌رست و ههژموونگهراكانهوه رووبه‌ڕووی گەلانی ناوچه‌كه بوەته‌وه.
لەسەر ئەو بنەمایە نەورۆزی جەژنی گەلان و هێمای سەرکەوتن و بەرخۆدان، جارێکی دیکە لەتەواوی گەلی کورد، لە رێبەری مەزن رێبەر ئاپۆ، لە بنەماڵەی شەهیدانی رێگەی ئازادیی و شۆڕشگێران و پارێزەرانی کوردستان پیرۆزدەکەین.
بژی نەورۆز /ژن ژیان ئازادیی/
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
٢١ نەورۆزی ٢٠٢٤
Comments are closed.