نێچیرڤان بارزانى و هاکان فیدان کۆبوونەوە

ناوەندى هەواڵەکان

ئێوارەى ئەمڕۆ، لە وڵاتى ئەڵمانیا نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى ماوەبەسەرچووى هەرێم لەگەڵ هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى دەوڵەتى تورک کۆبوونەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر کاتێک بەرپرسانى پەدەکە بە تایبەت لە گەڵ بەرپرسانى دەوڵەتى تورک کۆدەبنەوە هێرشەکانى ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە بۆسەر هەرێم و ڕۆژئاواى کوردستان زیاد دەبێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ، لە وڵاتى ئەڵمانیا، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى ماوەبەسەرچووى هەرێم لەگەڵ هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى دەوڵەتى تورک کۆبوونەوە.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى دەوڵەتى تورک و نێچیرڤان بارزانى دەربارەى پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانیان، گفتوگۆيان كرد.

لە ماوەکانى ڕابردوودا، هاکان فیدان سەردانى عێراق و هەرێمى کوردستانى کرد و لەگەڵ سێ بارزانییەکە لە هەولێر کۆبووەوە.

هەروەها، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا شاندێکى دەوڵەتى تورک بە سەرۆکایەتى وەزیرى بەرگریى دەوڵەتى تورک سەردانى عێراق و هەرێمى کوردستانى کرد و دیسان لەگەڵ سێ بارزانییەکە لە هەولێر کۆبووەوە.

دواى کۆبونەوەى بەرپرسانى دەوڵەتى تورک لەگەڵ سێ بارزانییەکە، بەرپرسانى ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە ئاماژەیان بەوەکرد لە وەرزى بەهاردا هێرش دەکەنە سەر ناوچەیەکى باشوورى کوردستان.

ئەوەى جێگەى سەرنجە، هەرکاتێک سێ بارزانییەکە لەگەڵ بەرپرسانى دەوڵەتى تورک کۆدەبنەوە، ئەوا دەوڵەتى تورک هێرشەکانى بۆسەر باشوور و ڕۆژئاواى کوردستان زیاد دەکات و بەرپرسانى پەدەکە هیچ هەڵوێستێکیان لەوبارەوە نیە.

ئ.م

Comments are closed.