وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە دژی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر  هاتە دەنگ

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ڕایگەیاند، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین، کە بە هۆیەوە چوار کرێکاری یەمەنیی بوونە قوربانی، ئاماژەیان بەوەشداوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکانییان بۆ وڵاتەکە.

وەزارەتی دەرەوەی یەمەن لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن لە هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیانراوی وەزارەتی دەرەوەی یەمەن ئاماژە بەوەش کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە چوار کرێکاری یەمەنیی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کرێکاری دیکەش برینداربوون، هەروەها جەختییان کردەوە، لە ڕێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیانەوە چاودێریی لێکۆڵینەوەکان دەکەن.

ئاماژەیان بەوەشداوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار دەکەن لەپێناو گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو کرێکارانەی لە هێرشەکە گیانیان لەدەستداوە، کە بریتین لە عەلی عەبدە، یوسف یاسر، عیسام محمەد و عەوز عەبدە.

ب.گ

Comments are closed.