بانکى ناوەندى عێراق زیاتر لە ٢٠٦ ملیۆن دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٦ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٠ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٦ ملیۆن ٥٢٥ هەزار و ١٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٠٦ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ١٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٠ ملیۆن و ٣٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٦ ملیۆن و ٥٢٥ هەزار و ١٦ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.