پەرلەمانتارێک: بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کاتێکی کەمی ماوە

ناوەندی هەواڵەکان

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەبانکیکردنی مووچە کاتێکی کەمی ماوە، دەشڵێت: ڕێکەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان بەغدا و هەرێم بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ئەنجامدراوە.

بڕیار ڕەشید پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە بۆ میدیا ناوخۆییەکان قسەى کردووە و زانیاری نوێی لەسەر ئەو پرسە ئاشکرا کردووە.

د. بڕیار ڕەشید ڕاگەیاندووە: بەبانکیکردنی مووچە کاتێکی کەمی ماوە و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان بەغدا و هەرێم بۆ کردنەوەی لقی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێداگیری لەسەر بانکە عێراقییەکان دەکرێتەوە چونکە بانکەکانی عێراق باوەڕپێکراوترن و کارتەکانیان لە هەموو ناوەندە ئابوورییە جیهانییەکان کاری پێدەکرێت.

وتیشی: ئەگەر بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بانکە عێراقییەکان دەتوانن سبەی دەست بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچە بکەن، چونکە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمییان لایە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، بە مەبەستی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێم، پێویستە هەنگاوی جدیی بنرێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی بەبانکیکردن و پابەندبوون بە سیستمی بانکی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.

هـ.ح

Comments are closed.