کەجەکە: دەبێت پێشمەرگە لە سوپای داگیرکەری تورک و بنکەکانیان دووربکەونەوە

ناوەندی هەواڵەکان

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان پیرۆزبایی لە گەریلاکان کرد و پەیامێکیش ئاڕاستەى پێشمەرگە دەکات و دەڵێت: جارێکی دیکە هۆشداریی دووبارە دەکەینەوە، سەرجەم هێزەکان بە تایبەتی پێشمەرگە دەبێت لە سوپای داگیرکەری تورک و بنکەکانییان دووربکەونەوە.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەڕیی کەجەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لەو فەرماندە و شەڕڤانانەی هەپەگە و یەژاستار کرد کە بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیان کردبوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەجەکە هاتووە: گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ئۆپراسیۆنێکیان لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤ لە شاخی جودی لە هەڕێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ئەنجامدا، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئامانج، پەرەسەندنەکان و ئەنجامەکانی ئەو ئۆپراسیۆنەی لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد بوو.

“گورزێکی قورس لە داگیرکەران وەشێنرا”

وتیشی: گەریلاکانی ئازادیی کوردستان جارێکی دیکە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی شەهید دۆغا گورزێکی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاند و دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی قڕکەری تورکیان رووبەڕووی شکستێکی گەورە کردەوە، بەهۆی ئەم ئۆپراسیۆنە سەرکەوتوانەیەوە کە لە چوارچێوە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان ئەنجامدرا، لە ناخی دڵمانەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو فەرماندە و شەڕڤانانە دەکەین کە لەو سەرکەوتنەدا ڕۆڵیان هەبووە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، هەروەها پیرۆزبایی لە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستی گەل (نەپەگە) دەکەین.

” ئێمە دەبێت بە تێکۆشان یادی شەهیدان بە زیندوویی ڕابگرین”

هەروەها کەجەکە دەشڵێت: ئێمە جارێکی دیکە یاد و بیرەوەری هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی لە کەسایەتی هاوڕێمان شەڕڤان ڤارتۆ کە قارەمانانە شەڕی کرد و لەم ئۆپراسیۆنەدا شەهیدبوو، بەرز ڕادەگرین و بەو پەڕی ڕێز و پێزانینەوە و لە بەردەم یادی ئەوان سەری ڕێز دادەنەوێنین و بەڵێن پابەندبوون، وەفداری و سەرکەوتن دووبارە دەکەینەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە لە ڕێگەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید دۆغا ڤیان چۆنیەتی نزیکبوونە لە ڕاستی شەهیدان و پەیوەستبوون بە یاد و بیرەوەری شەهیدانیان نیشاندا، ئەم هەنگاوە و هەڵوێستەی گەریلا ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی پەکەکەیە بەرامبەر ڕاستی شەهیدان، هەر بەو جۆرەی گەریلا نزیک بووەوە، ئێمەش دەبێت لە هەموو شوێنێک بەو جۆرە لە ڕاستی شەهیدان نزیک ببینەوە و بە پەرەپێدان بە تێکۆشان، شەهیدان بە زیندوویی ڕابگرین.

لەبەشێکی دیکەى ڕاگەیەنراوەکەدا کەجەکە ئاماژەى بەوە کردوە، گەریلا لە ڕێگەی ئەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەوە جارێکی دیکە سەلماندی کە هێز و توانای بەرگریی لە کوردستان لە بەرامبەر داگیرکەران هەیە و دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنەکانی گەریلا تووشی هەژان و چەقبەستن بووە و پلانی سڕینەوە و قڕکردن دوژمن لە لێواری شکستدایە، لەگەڵ ئەمەشدا دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە شکستی خۆی پەردەپۆش دەکات و ناتوانێت دانی پێدابنێت.

“گەریلاکانی ئازادیی دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەبن نەهاتوون و نابەزن”

هەروەها کەجەکە جەختی لەوە کردەوە، دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە درۆ دەکات کە نازانێت لە بەرامبەر ئەوەی ڕوویداوە چی بڵێت و چۆن مامەڵە بکات، وتیشی: ئەو بانگەشەیەی کە دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە لەگەڵ سوپا داگیرکەرەکەی، میت، تاوانباران و داردەستەکانیان دەیانکرد، بەوەی گەریلاکان شکست دەدەن و گەلی کورد قڕ دەکەن، بە تەواوەتی بێ بنەمایە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و دۆزی ڕەوای گەلی کورد لەبن نەهاتوون و نابەزن، گەلی کوردستان لەم تێکۆشانەدا سەردەکەون و ستەمکارانی کۆلۆنیالیست و قرکەر و خائینە دارودەستەکانیان ناچار بە وەڵام دانەوە دەکرێن و لێپرسینەوەیان لە گەڵ دەکرێت، ئەم وادەیەش زۆری نەماوە و نزیکە.

“ڕۆشنبیرانی تورکیا دەبێت ڕاستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ کۆمەڵگا شیبکەنەوە”

کەجەکە داوای لە ڕۆشنبیران و ڕۆژنامەنووسانی خاوەن ویژدان و بەرپرسیاری تورکیا دەبێت ڕاستی ئاکەپە-مەهەپە بۆ کۆمەڵگا شیبکەنەوە و ڕاستیەکانیان بۆ ڕوونبکەنەوە.

هەروەها لەو ڕاگەیەنراوەدا کەجەکە باسی لەوەشکردوە، سیاسەتی دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە ئەنجامێکی جگە لە بەرەوهەڵدێربردنی تورکیا بەرەو کارەسات نییە و سیاسەتی دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە لە سەر بنەمای دوژمنایەتی لەگەڵ کوردەکان، زۆرترین زیانی بە تورکیا و گەلانی گەیاندووە، دەبێت ئەوەیان بۆ ڕوونبکرێتەوە کە ئەم سیاسەتانە تورکیایان گەیاندووەتە کوێ، وەڵاتەکەیان بە تەواوەتی ڕادەستی تاڵانکاری، وێرانکاری و بازرگانانی چاوچنۆک کردوە کە هێزی کار، ژینگە و سەرچاوەکانی وڵاتە تاڵان دەکەن.

هەر سەبارەت بە سیستەمى فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە ڕوونیکردەوە، هەموو رۆژێک کە دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپە درێژە بە حکومڕانی خۆی دەدات، جگە لە پەلکێشکردنی تورکیا بۆ ناو کارەساتی زیاتر هیج ئامانجێکی نییە. خەڵکی تورکیا و هێزە سۆسیالیستە دیموکراتیکەکانیان دەبێت لە هەموو بوارێکدا یەکگرتوویی زیاتریان لەگەڵ گەلی کورد هەبێت و تێکۆشان بۆ لەناوبردنی ئەم حکومەتە فاشیستیە بەهێزتر بکەن.

“نابێت کەس پشتیوان و هەماهەنگی لە سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر کورد بکات”

لەبارەى هاوکارییەکانى پەدەکە بۆ دەوڵەتى داگیرکەری تورک کەجەکە ڕایگەیاند: ئێمە پێشتر بە پێشمەرگەکانمان وتبوو، کە لە بنکەکانی سوپای تورک دووربکەونەوە، جارێکی دیکە ئەم هۆشدارییە دووبارە دەکەینەوە، سەرجەم هێزەکان بە تایبەتی پێشمەرگە دەبێت لە سوپای داگیرکەری تورک و بنکەکانیان دووربکەونەوە، هیچ کەس نابێت پشتیوانی و هەماهەنگی سیاسەتە دوژمنکارانەکانی دەوڵەتی تورک و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بێت بەرامبەر بە گەلی کورد، یاخود نابێت پاڵپستی لەو سیاسەتانە بکەن.

هـ.ح

Comments are closed.