داوا دەکرێت دەمودەست گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی پێ بێت

ناوەندی هەواڵەکان

پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە یاساییەکان لە ئزمیر لە دژی سزادانی ژنانی زیندانیی گردبوونەوە و داوایان کرد گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی پێ بێت و پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت.”

پارتە سیاسیی و ڕێکخراوە یاسایی و مەدەنییەکانی ئزمیر، دژی پێشێلکاریی مافەکان لە زیندانەکان و سیاسەتی گۆشەگیریی، لەبەردەم کامپی زیندانی عەلیاگای ئزمیر گردبوونەوە و ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، درووشم و پانکارتیان دژی گۆشەگیریی و پێشێلکارییەکان بەرز کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ـەوە لەپێناو “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” مانگرتنی زیندانییان لە خواردن دەستی پێ کردووە، لە ٤ـی نیسان زیندانییان ڕایانگەیاند چالاکییەکەیان دەگۆڕن بۆ بایکۆتی دادگا و تەلەفۆن و دیداری بنەماڵەکانیان.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکرایەوە سەرەڕای هەموو فشارەکان زیندانییان درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن و بەڵام دەیانەوێت چالاکی ژنان لە زیندانی ژنانی شاکران ئاستەنگ بکەن، بە سزای دیسپلین و گۆشەی تاکەکەسی هەڤاڵەکانمان گۆشەگیر دەکەن، هەموو سەپاندنە فاشیستییەکان لە زیندانی ژنانی شاکران، بۆ شکاندنی تێکۆشان و چەوساندنەوەی ژنانە”.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا داواکراوە، سزای سەر زیندانییەکان دەمودەست هەڵبگیرێت و دەمودەست گۆشەگیری ئیمراڵی هەڵبگن و پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکەن، هەروەها جەختیان کردووەتەوە داخوازی زیندانییانی سیاسیی، داخوازی ملیۆنان کەسە.

جێگەی ئاماژەیە، زیندانییانی سیاسیی لە زیندانی ژنانی شاکرانی ئزمیر، لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بایکۆتی دادگا و تەلەفۆن و دیداری کەسوکاریان کردووە، دەربارەی ئەو زیندانییانەی چالاکی ئەنجام دەدەن، لێپرسینەوە دەستی پێ کردووە و سزای گۆشەی تاکەکەسییان بەسەردا سەپێنراوە.

ب.گ

Comments are closed.