داواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵ سکاڵای نۆ ڕۆژنامەنووسی ڕەوانەی دادگا کرد

ناوەندی هەواڵەکان

سکاڵای پەیوەست بە دۆسیەی نۆ ڕۆژنامەنووس کە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکران ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی ٢٥ـی ئیستەمبوڵ کرا.

لە چوارچێوەی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ٢٣ـی نیسان لە ئیستەنبوڵ پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئەسرا سولین دال، یەشیم ئالجی، بەستە ئارگات بالجی، شیرین ئەرمیش و ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایوومات، لە ئەنقەرەیش پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا محمەد ئاسلان و لە ڕحایش پەیامنێری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دۆغان کایناک دەستگیرکران.

لەو ڕۆژنامەنووسانەی ڕەوانەی دادگای چاگلایان کرا، محەمەد ئاسلان، ئەسرا سۆلین دال و ئەردۆغان ئالایوومات بە پاگەندەی “ئەندامێتی ڕێكخستن” ڕاگیران.

داواکاری گشتیی کۆماری ئیستەنبوڵ کۆتایی بە لێپرسینەوەی لە رۆژنامەنووسان هێناو و تۆمەتنامەی ڕۆژنامەنووسانی بۆ دادگاییکرانی ئیستەنبوڵ نارد.

ب. ق

Comments are closed.