یەپەژە: فەرماندە زۆزان حەسەکە شەهیدبوو

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند، زۆزان حەسەکە، فەرماندەیەکی پێشەنگی هێزەکەمان شەهیدبوو، دەشڵێن: شەهید زۆزان بە تێکۆشانی ٣٤ ساڵەی خۆی بوو بە بەشێک لە مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد و کۆمەڵگەی کوردستان.

فەرماندەیی گشتیی یەپەژە، لە بارەی شەهید بوونی فەرماندەی پێشەنگ زۆزان حەسەکە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەپەژەدا هاتووە، لە کەسایەتیی فەرماندە زۆزان حەسەکەدا کە لە کاتی بەجێ گەیاندنی ئەرکەکانی خۆیدا شەهیدبوو، هەموو ڕێهەڤاڵانی کە لە شۆڕشی ئازادیی کوردستاندا گیانی خۆیان بەخت کردووە بەبیردەهێنینەوە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی وڵاتپارێز و ڕێهەڤاڵانی دەکەین.

باسیان لەوەشکردووە، شەهید زۆزان لە تەمەنێکی کەمی گەنجییەوە لە ساڵی ١٩٩٠ لە شاری حەسەکە بەشداری ڕیزەکانی شۆڕشی ئازادیی کوردستان بوو، بە هەستی گەنجانەی خۆیەوە تا ڕۆژی شەهیدبوونی تێکۆشانی خۆی بەردەوام کرد، لە تێکۆشانییدا بەهێز بوو، باوەڕیی بە هۆشیاریی و زانایی خۆی هەبوو، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە خاوەنی ئیرادەیەکی قوڵ بوو.

ساڵانێک وەک فەرماندەیەکی یەپەژە پێشەنگایەتیی شۆڕشی ژنانی دەکرد، تا دوا هەناسە بۆ پێشخستنی شۆڕش بە ڕەنج و هۆشیاریی خۆیەوە گیانی خۆی فیدا کرد و لەسەر ئەرکی خۆی شەهیدبوو.

یەپەژە ناسنەمەی ئەو فەرماندە شەهیدەی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

ناسناو: زۆزان حەسەکە

ناو و پاشناو: مونەڤەر فاتیمە

ناوی دایک و باوک: شەمسە – عەنتەر

کات و شوێن لە دایکبوون: ١٩٧٠ – حەسەکە

کاتی شەهیدبوون: ٢ـی نیسانی ٢٠٢٤

ب. جـ

Comments are closed.