بەرپرسێکی هەرێم بەتۆمەتی پێدانى زانیاری هەڵە بە بەغدا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

به‌ تۆمەتى پێدانی زانیاری هه‌ڵه‌ به‌ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژمێریاری وه‌زاره‌تی دارایی له‌ پۆسته‌كەی دوور خرایه‌وه‌.

بەپێی زانیاریی میدیا ناوخۆییەکان بەبڕیارێکی مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتى ماوە بەسەرچووی هەرێم، محەمەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاریی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە شوێنی ئەو بەرپرسە کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گەنجینەی دهۆک، وەک بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا وەك وەزارەتی دارایی هەرێم باسی كردووە بە هەڵە زانیاریی لە بارەی داهاتەکانی ناوخۆ بۆ بەغداد نێردراوە و ئەوانیش داوای ٩٠٥ ملیار دینار داهاتیان لە هەرێمی کوردستان کرد.

هـ.ح

Comments are closed.