هەپەگە ناسنامەی پێنج گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ناسنامەی پێنج گەریلای بڵاوكردەوە، كە ساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێكدا ناسنامەی پێنج شەهیدی بڵاوكردەوە، كە ساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵی ٢٠١٨، كە لە مێژووی تێكۆشاندا، بەرخودانی زۆر شكۆمەندانەی تێیدا تۆمار كرا و لە دژی هێزە كۆلۆنیالیستەكان تێكۆشانی ئەفسانەیی ئەنجامدرا، لە هەمان كاتدا بووە ساڵێك، كە تێیدا گورز لە خەونەكانی دەوڵەتەتانی داگیركەر بۆ پاكتاوكردن وەشێندرا، دەوڵەتی توركی داگیركەر وێڕای هەموو تواناكانی خۆی، نەیتوانی ئیرادەی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان تێكبشكێنێت و هێزی تێكۆشان لاواز بكات، هەربۆیە لەسەر توانای هێزە نێونەتەوەییەكان هەوڵیدا خۆی بژیێنێت، گەریلاكانی ئازادی سەرباری قوربانی زۆر سووربوون لە سەرتێكۆشانی ئازادی و ڕێپێوانی ئازادییان گەیاندە ئەمڕۆ.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڕێیانمان فەلات ڕێهات، چەكدار ئارمانج، ڕۆژوان ڕێدور، فەلات ئەزدا و چەكدار سەفكانیش بە بەرخودانی مێژوویی، بوونە نوێنەرانی ئەو ڕێپێوانەی ئازادی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شكۆمەندی ئەو هاوڕێ قارەمانانە و هەموو گەلی وڵاتپارێزی كوردستان دەكەین.

هەپەگە زانیاری لەبارەی ناسنامەی ئەو شەهیدانە بەم جۆرە بڵاوكردەوە:

ناسناو: فەلات ڕێهات

ناو و پاشناو: سەرڤەت ئۆیار

شوێنی لەدایكبوون: شڕناخ

ناوی دایك- باوك: خانم- نەزیر

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

******

ناسناو: چەكدار ئارمانج

ناو و پاشناو: ئادەم تەكین

شوێنی لەدایكبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایك- باوك: مریەم- چەتین

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

******

ناسناو: ڕۆژوان ڕێدور

ناو و پاشناو: عەبدولمەناف شەنگول

شوێنی لەدایكبوون: ئەرزڕوم

ناوی دایك- باوك: خەزال- ڕەشید

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

******

ناسناو: فەلات ئەزدا

ناو و پاشناو: لوقمان ئەرسو

شوێنی لەدایكبوون: ڕحا

ناوی دایك- باوك: شیرین- ئەلیاس

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

******

ناسناو: چەكدار سەفكان

ناو و پاشناو: جیهان كاپڵان

شوێنی لەدایكبوون: بەدلیس

ناوی دایك- باوك: جەمیلە – ئەحمەد

كات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٨/ هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا

ڕ.ڕ

Comments are closed.