ژمارەی قوربانیەكان لە سودان بۆ زیاتر لە چوار هەزار كەس بەرزدەبێتەوە

سەندیكای پزیشكانی سودان بڵاویكردەوە، لەسەرەتای شەڕ و ئاڵۆزییە بەردەوامەكانی ناوخۆی سودان ژمارەی كوژراوانی مەدەنی بۆ ٨٦٣ كەس بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٣٥٣١ كەس.

سەندیكای پزیشكانی سودان لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا بڵاویكردەوە، بەدرێژایی ئاڵوزییەكانی ناوخۆی سودان، زیاد لە٨٦٣ هاوڵاتی مەدەنی كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش بۆ ٣٥٣١ كەس بەرزبووەتەوە، وە بەهۆی سەختی جووڵە و دۆخی ئەمنی وڵات، ژمارەیەكی زۆر لە برینداران و كوژراوان لە تۆمار نەكراوەن.

شەڕی نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا ماوەی ٢٢ ڕۆژە بەردەوامە، بەگوێرەی داتا نافەرمیەكان ٧٠٠ كوژراو و پێنج هەزار برینداری لێكەوتووەتەوە، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی ٣٣٥ هەزار كەس و ١١٥ هەزار پەنابەر بۆ وڵاتانی دراوسێ.

جێگەی ئاماژەیە، سعودیە و ئەمریكا ڕۆژی یەكشەمەی ڕابردوو بڵاویانكردبووە، كە نوێنەرانی سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە جدە ڕێككەوتنی ئاگربەستیان بۆ ماوەی هەفتەیەك واژۆ كردووە.

هـ.ئ

Comments are closed.