لە هێرشێکی چەکدارییدا لە پاریس دوو ئەفسەر بریندرا بوون

ناوەندی هەواڵەکان

بەهۆی هێرشێکی چەکدارییەوە بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دوو ئەفسەری پۆلیس کە فیشەکیان بەرکەوتووە بە سەختی بریندار بوون.

شەوی ڕابردوو، پیاوێک کە بە تۆمەتی ئەوەی بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ژنێک لە ناوچەی ١٣ـی پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا دەستگیر کرا، لەوکاتەدا چەکێکی لە یەکێک لە ئەفسەرەکان سەندووە و تەقەی لە دوو ئەفسەری پۆلیس کردووە، بەهۆیەوە بریندار بوون.

لەمبارەیەوە سەرۆکی پۆلیسی پاریس لاورێنت نونێز ڕایگەیاند، یەکێک لەو پۆلیسانەی کە فیشەک بەر سکی کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی “لە سەرە مەرگدا بووە.”

هەروەها وتی: ئەفسەرەکەی دیکە پشتی بریندار بووە، هەردوو ئەفسەرەکە تەمەنییان ٣٣ ساڵ بووە و ئەفسەرەکان وەڵامی هێرشێکەیان داوەتەوە هێرشبەرەکە تەقەی لێکراوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ب.گ

Comments are closed.