شارەزایەکی ئەمنی: هێرشەکانی تورکیا لە قوڵایی عێراق و هەرێم زیادیان کردووە

ئەمڕۆ شارەزایەکی کاروباری ئەمنی ڕایگەیاند، ڕێژەی بۆردومانەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی قوڵایی عێراق لە خاکی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣دا بە ڕێژەی ١٥٠٪ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢ زیادیان کردوە.

مستەفا زەیدی، شارەزای کاروباری ئەمنی لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاندوە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە کۆی گشتی بۆردومانەکانی ئەنقەرە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ناوچە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی ١٥٠% کە زیاتر لە دو هێندە دەکات زیادیکردوە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو .

ئاماژەی بەوەشکرد، ٣٠%ی بۆردومانەکان لە قەزای شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری ئەو قەزایە چڕبونەتەوە، دواتریش بەپلەی دوەم شاخی مەتین لە قەزای ئامێدی دێت، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا دەیان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ئاوارەبون و ماڵ و موڵکیان لەناوچووە .

ئەوەشیخستەڕو، زیادبونی رێژەی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئەو بۆشاییە گەورەیەی لە هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق ئاشکراکردوە، کە ئەو وڵاتە لەهەر ناوچەیەکی عێراق بیەوێت دەتوانێت هێرشەکانی بەبێ هیچ رێگریەک ئەنجامبدات.

 

ر.س

Comments are closed.