بانکى ناوەندی بڕى فرۆشتنی دۆلاری هەفتەى ڕابردووی بڵاوکردەوە

بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردەوە، کۆی گشتی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکەکەیانەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڕی یەک ملیار و ٣١٧ ملیۆن و ٩٠٩ هەزار و ٤٨٢ دۆلاریان فرۆشتووە، کە بە تێکڕاى ڕۆژانە دەکاتە ٢٦٣ ملیۆن و ٥٨١ هەزار و ٨٩٦ دۆلار.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەى بانکى ناوەندى عێراقدا ئەوەخراوەتەڕوو، بەراورد بە هەفتەى پێشووتر فرۆشتنى دۆلار لەلایەن بانکەکەمانەوە زیادی کردووە.

جێگەى ئاماژەیە، ماوەى زیاتر لە چوار مانگە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.