دیمەنی پێکانی هێلیکۆپتەرێکی تورکی لەلایەن گەریلاوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەپەگە ڕایگەیاند کە لە چالاکییەکدا لە زاپ و مەتینا ١٦ سەرباز سزادراون و گورز لە هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی دەوڵەتی تورک وەشێنراوە، ڕۆژنیوز دیمەنی ساتی پێکانی هێلیکۆپتەرەکە بڵاو دەکاتەوە.

ڕۆژنیوز دیمەنی ساتی پێکانی هێلیکۆپتەرێکی جۆری سکۆرسکی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەپەگە ڕایگەیاند، لە هەرێمەکانی زاپ و مەتینا هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بەردەوامە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بەرپەرچیان دەدەنەوە، بە گوێرەی سەرچاوە تایبەتەکانی گەریلا، لە هەرێمی زاپ  لە گردی شەهید دەلیل و گردی جودی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان چالاکییان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ١٦ سەرباز سزادراون و گورز لە هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی دەوڵەتی تورک وەشێنراوە.

ب.گ

Comments are closed.