لە شەوەوە تا ئێستا شەڕ و بۆردوومان لە زاپ بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەکان

دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە چەند ناوچەی زاپ لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا بۆردوومان و هێرش ئەنجامدەدەن و هەوڵدەدات سەرباز دابەزێنێت، بەڵام گەریلاکانی ئازادیی بەرپەرچیان داونەتەوە و ناهێڵن لە ناوچەکەدا جێگیرببن.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی زاپ دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، هێرشی کردە سەر ناوچەی شەهید دەلیل، بە فڕۆکەی جەنگی لە شەوەوە تا بەرەبەیان دەیان جار بۆردوومانی کردووە.

لەهەمان کاتدا لە گردی بەرخۆدانی جودی بەهێلیکۆپتەر هەوڵیانداوە سەرباز دابەزێنن، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەرپەرچیان داونەتەوە و ناهێڵن جێگیرببن.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، لەو هێرشانەدا، ١٥جار بە هێلیکۆپتەر هەوڵیانداوە لە ناوچەکەدا جێگیرببن، لەبەرامبەردا، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دوو جار گورزیان لە هێلیکۆپتەری سکۆرسکی وەشاندووە و سێ داگیرکەر سزا دراون.

ب.گ

Comments are closed.