لە سنووری چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە

لە شارەدێی تەکیەی کاکەمەند، لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان تەکییە-چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک بەشێوەیەکی گوماناوی تەقییەوەو بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامێکی سەرەکی ناو شارەدێی تەکیەی کاکەمەندی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێک بەشێوەیەکى گوماناویی تەقییەوەو بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و کەسێکی دیکە بریندار بوون و ڕەوانەى نەخۆشخانە کران، ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواوی سووتاوە.

بەپێی زانیارییەکان کە لە نەخۆشخانەى چەمچەماڵەوە دەست ڕۆژنیوز کەوتوون، هیچ کام لە بریندارەکان گیانیان لەدەست نەداوەو لەئێستادا لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە کە ئایا بە درۆن تەقێنراوەتەوە یان تانکی بەنزین و غازی ئۆتۆمبێلەکە بووە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە.

بەشێک لە شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن، ئۆتۆمبێلەکە لەناکاو تەقیوەتەوە وەک ئەوەى بڵێت تانکی بەنزین یان تانکی غاز بووبێت و لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووبێت، بەڵام تائێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەوە بڵاونەکردوەتەوە.

هـ.ح

Comments are closed.