کارمەندێکى هێزەکانى ئاسایش لە هەڵەبجە کوژرا

هەڵەبجە

شەوی ڕابردوو کارمەندێکى ئاسایشی هەڵەبجە, لەکاتى گەڕانی تیمەکانیان لەناو شاردا لەگەڵ چەند کەسێک کە ماتۆڕسکیلیان پێ بووە ڕووبەڕوو بوونەتەوە و تەقەی لێکراوە و بریندار بووە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانى لەدەستداوە.

پەیامنێری ڕۆژنیوز  لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو لەناو شارى هەڵەبجەدا لەکاتى گەڕانى تیمەکانى ئاسایش بەناو شاردا لەگەڵ کۆمەڵێک شۆفێرى ماتۆڕسکیلدا گرژى لەنێوانیان دروستبووە و بەهۆیەوە شەڕە تەقە لەنێوانیان ڕوویداوە.

لە ئەنجامی شەڕە تەقەکە کارمەندێکى هێزەکانى ئاسایش بریندار کراوە پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانەیەکى سلێمانى کەمێک پێش ئێستا ئەو کارمەندەى هێزەکانى ئاسایش گیانى لەدەستدا.

بەپیی زانیارییەکان، ئەو کارمەندەى هێزەکانى ئاسایش، کە لە ڕووداوەکە گیانى لەدەستداوە ناوى سۆران جەلالە و تەمەنى ٣٢ ساڵە و خەڵکى شارۆچکەى سەیدسادقە و خێزاندارە و باوکى منداڵێکە.

ئ.م

Comments are closed.