ناوەندی هەواڵەکان
ئێوارەی ئەمڕۆ وڵاتپارێزێک لەشارۆچکەی سەنگەسەر لەلایەن دوو ئەندامی سیخوڕی میت، کاتێک بە ماتۆر سکیلێک دوای کەوتوون تەقەی لێدەکەن و دوو فیشەکی بەردەکەوێت، لەئەنجامدا ئەم وڵاتپارێزەش ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و یەکێک لە ئەندامی میت دەکوژێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز تەقەکەرەکان بەفەرمی ئەندامی سیخوڕی میت بوون، ئەو کەسەی کوژراوە ناسنامەکەی دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، لەساڵی ٢٠١٩ەوە لە باشووری کوردستانە و لەشاری سلێمانی نیشتەجێ بووە، لەئاکامی ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ ئەو وڵاتپارێزە، یەکێکیان دەکوژرێت و ئەوی تریان هەڵهاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە .
لەو بارەیەوە ڕۆژنیوز پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و ئاسایشەوە، بەڵام بێ ئاگایی خۆیان لەو بابەتە ڕاگەیاند و تائێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەو بابەتە بڵاونەکردووەتەوە .
ئەو وڵاتپارێزە ناوی (ئ.ع) و خەڵکی سەنگەسەرە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شارە لە سلێمانی و پێویستی بە وەرگرتنی خوێنە.
ر.س
Comments are closed.