ئاژانسی ANF دیمەنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستیکردووە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی و سرووشتی کوردستان، بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەوەش دیمەنی بەکارهێنانی چەکە کیمیاییەکە بە بەڵگە کرا و بڵاوکرایەوە.

هەرچەندە چەکی کیمیایی بەپێی پەیمانە نێودەوڵەتییەکان قەدەغەکراوە و وەک تاوانی جەنگ ناسێندراوە، بەڵام دەوڵەتی تورک بە بەردەوام لە دژی تونێلەکانی شەڕی گەریلاکانی ئازادیی بەکاریدەهێنێت، ئاژانسی هەواڵی ANFـش دیمەنی بەکارهێنانی بڵاوکردەوە.

ئاژانسی ANF، لە دیمەنێکدا بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە بەڵگە کردووە.

لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، بە هۆی بەهێزی تەقینەوەی تەقەمەنییەکانەوە تۆز و بەردی شوێنەکە بە سەدان مەتر بڵاوبووەتەوە بە ناوچەکەدا و دوکەڵەکەشی جارێکی دیکە هەوای ناوچەکەی پیس کردووەتەوە.

هەرچەندە بەڵگەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و لە ساڵانی  ٢٠٢١، ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ زۆرجار بە بەڵگە کراوە و بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا ناوەند و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان خۆیان کوێر کردووە و بێدەنگیان هەڵبژاردووە.

ب. جـ

Comments are closed.