هەپەگە: لە چالاكییەكدا درۆنێكی دەوڵەتی توركمان تێكشكاند

ناوەندی هەواڵەکان

لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستاردا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەناوبرا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا، سوپای تورکی داگیرکەریش لە ئاسمان و زەویەوە هێرشی ئەنجامدا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:١٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٠ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە دەیویست سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی شەهید دیار بۆردومان بکات، بە ئاسمانەوە تەقییەوە.

ڕاگەیەنراوەکەى هەپەگە بەم جۆرەیە:

“لە هەرێمی زاپ؛

١٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٠٠ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە دەیویست سەنگەرەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی شەهید دیار بۆردومان بکات، بە ئاسمانەوە تێکمانشکاندوە.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ

١٥ی کانونی دووەم لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ و ١٧:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

١٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٩:٣٠ و ١٢:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا، گورز لە سەنگەرێک وەشێندرا.

١٦ی کانونی دووەم کاتژمێر ٢١:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، جموجۆڵی داگیرکەران وەستێندرا.

١٥ی کانونی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا، لە ئەنجامی سێ جار دەستوەرداندا جموجۆڵی داگیرکەرکەران وەستێندرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

١٣ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە شاخی شەهید کامەران بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٥ی کانونی دووەم سەنگەرەکانمان لە شەهید دیار لە هەرێمی زاپ جارێک بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کرا.

هێرشەکانی سوای تورکی داگیرکەر؛

١٢، ١٤، ١٥، ١٦و ١٧ی کانونی دووەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی چەمی لۆلان، سنین، کۆلیت، گۆشین ١٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ١١ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی کانیسارک جارێک، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی سەری مەتینا جارێک، بە گشتی ٢٥ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

هەرێمەکانی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کران”.

هـ.ح

Comments are closed.