ناسنامەى ئەو ژنەى لە کەرکووک تیرۆر کرا ئاشکرا دەکرێت

ناوەندی هەواڵەکان

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ماتۆڕسوار لە شاری کەرکووک دەستڕێژی گوللـە لە ژنێکی چالاکوانی سیاسیی کردو شەهید بوو، ئەو ژنەش خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ دوو ماتۆڕسوار لە شاری کەرکووک دەستڕێژی گوللـە لە ژنێکی چالاکوانی سیاسیی دەکەن و بەهۆیەوە شەهیدبوو.

ئەو ژنە چالاکوانە سیاسییە ناوی فریاڵ سلێمان خالیدە و لە ساڵی ١٩٦٧ لە شاری حەسەکەى ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ سەردانیکردنی ڕێکخراوەکانی ژنان، ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە.

لەئێستادا تەرمی ئەو ژنە چالاکوانە سیاسییە لە پزیشکی دادی کەرکووکە پۆلیسی کەرکوکیش رایگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و بەپێی فەرمانی دادوەریش بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تاوانباران دەرکراوە.

هـ.ح

Comments are closed.