ناوەندی هەواڵەکان
یەکێتیی ژنانی ئێزدیی ڕۆژئاوا، لە ڕاگەیاندراوێکدا، سووپاسی هەوڵەکانی هێزەکان لە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی و ڕزگارکردنی ژنێکی ئێزدیی لە ژێر دەستی چەتەکانی داعشدا کرد.
یەکێتیی ژنانی ئێزدیی لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی نووسراویان لە بارەی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەكێتییەکەدا هاتووە، سووپاسی هەوڵەکانی هێزەکان لە ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنیی دەکەین، ئەم ئۆپەراسیۆنە بۆ نەهێشتنی چەتەکانی داعش لە ناوچەکە و بەرگرتن لە هێرشەکانیان زۆر گرنگە.
هەروەها ئەوەش هاتووە، سووپاسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە دەکەین، کە ژنێکی گەنجیان بە ناوی کۆڤان عەبدۆ، لە ژێر دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکردووە، سڵاو لە بەرخۆدانیان دەکەین، جارێکی دیکە بەڵێنی خۆمان بۆ شەهیدانی ٧٤مین کۆمەڵکوژیی دووپاتدەکەینەوە و تۆڵەیان دەکەینەوە و دەست لە بەرخۆدان و تێکۆشان بەرنادەین.
ب. جـ
Comments are closed.