لە ٧٣ـەمین ڕۆژیدا مانگرتنی زیندانیان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە

ناوەندى هەواڵەکان

لە درێژەی کار و چالاکییەکاندا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ٧٣ـەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” مانگرتنیان لە خواردن دەست پێ کردووە چالاکییەکە لە ڕۆژی ٧٣ـەمیندا بەردەوامە.

مانگرتن لە خواردن لە ۲۷ی تشرینی دووەم وەک بەشێک لە هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد” دەستی پێ کردووە و وا بڕیارە تاکوو ١٥ شوباتی ٢٠٢٤ بەردەوام بێت.

ئ.م

Comments are closed.