ماڵێک لە لوبنان بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا

ناوەندى هەواڵەکان

میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا، ماڵێک لە شارۆچکەى شهین لە باشوورى لوبنان بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران، تا ئێستاش ناسنامەى ئەو کەسانەى لە ڕووداوەکەدا کوژراون ئاشکرا نەکراوە.

سکاى نیوز، لەبارەى هێرشکردنە سەر \ماڵێک لە باشوورى لوبنان هەواڵێکى بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا، ماڵێک لە شارۆچکەى شهین لە باشوورى لوبنان بۆردوومانکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامى بۆردوومانەکە دوو کەس کوژراون.

جێگەى ئاماژەیە، تا ئێستاش ناسنامەى ئەو کەسانەى لە ڕووداوەکەدا کوژراون ئاشکرا نەکراوە.

ئ.م

Comments are closed.